براکانی کڕەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی براکانی کڕەی ، کە فۆتۆگرافەرە تایبەتیەکەیان گرتوویەتی.

برایە جمکەکان ڕۆناڵد "ڕۆنی" کڕەی (لەدایکبووی ٢٤ی ئۆکتۆبەری ١٩٣٣) و ڕیجیناڵد "ڕێگی" کڕەی دوو چەتەی بەڕیتانی بوون کە بەهۆی تاوانکاریەکانی ڕۆژئاوای لەندەنەوە بەناوبانگ بوون لەنێوان ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٢٦٠ەکان.کڕەیەکان دەستیان لە تاوانەکانی دزین و بازرگانی ماددە هۆشبەر و و کوشتنی چەندان کەسی دیارەی ئەو سەردەمەدا هەبووە.

لە ٩ی مایۆی ١٩٦٨ دەستگیرکران لەلایەن تاقمێک لە لێکۆڵەرە لێهاتووەکانی لەندەن کە لەلایەن لێکۆڵەر لیۆنارد نیپەرەوە سەرکردایەتی دەکرا ، و هەردووکیان بڕیاری زیندانی هەتاهەتایەن بەسەردا سەپێنرا ، ڕۆنی لەنەخۆشخانەی بڕۆمدووردا ماوە تاکو مردنی لە ١٧ی مارسی ١٩٩٥ ، بەڵام کڕەی بە بڕیاری لێبوردنی گشتی ئازادکرا لە ئۆگەستی ٢٠٠٠ ، هەشت ساڵ بەر لە مردنی بەنەخۆشی شێرپەنجە.

لەساڵی ٢٠١٥دا ، فیلمێک دەرچوو بەناوی " Legend - ئەفسانە" کە بەدرێژی باسی چیرۆکە دوو برایە جمکەکە دەکات و تیایدا ئەکتەر تۆم هاردی ڕۆڵی دوو براکە دەبینێت.