بەفی بکوژی خوێنمژەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بافی بکوژی خوێنمژەکان
چەشندرامای دیاردەیی
فانتازیا
خەیاڵ
ئاکشن
ترس
دانەرجۆس ویدن
ئەکتەرانسارا میشێڵ گێڵەر
نیکۆڵاس بێرندون
ئەلیسۆن ھانگیان
ئەنتۆنی ھید
داڤید بۆریانز
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٧
ژمارەی ئەڵقەکان١٤٤
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرجۆس ویدن
بەرھەمھێنەر(ان)داڤید گرینوالت
کاز کوزوز
ماوەی پەخش٤٤ خولەک
پەخش
تۆڕThe WB
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٠ی ئازاری ١٩٩٧ – ٢٠ی مایسی ٢٠٠٣
ڕیزبەندی کاتی
بەرنامە پەیوەندیدارەکانئەنجل

بافی بکوژی خوێنمژەکان (بە ئینگلیزی Buffy the Vampire Slayer) زنجیرەیەکی تەلڤزێۆنی ئەمریکیە، چیرۆکەکەی لە فلیمێکەوە وەرگیراوە کە بە ھەمان ناو و لە ساڵی ١٩٩٢ بەرھەم ھاتووە.[١] ئەم زنجیرەیە لە نوسین و دەرھێنانی جۆس ویدنە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٧ پەخش کراوە، تەنیا حەوت وەرزی لێ بەرھەم ھاتووە. زنجیرەکە باسی کچە ھەرزەکارێک دەکات کە ناوی "بەفی سەمەرز"ە، قەدەری ئەو ھەرزەکارە وا دەبێت کە لەگەڵ خوێنمژ و شەیتان و گیانە شەرانگێزەکاندا بجەنگێت و لەناویان ببات. ئەکتەرە سەرەکیەکانی ئەم زنجیرەیە پێک ھاتووە لە: سارا میشێڵ گێڵەر، نیکۆڵاس بێرندون، ئەلیسۆن ھانگیان، ئەنتۆنی ھید بە بەژداری کردنی ئەکتەری بەریتانی داڤید بۆریانز لە رۆڵی (ئەنجل) دا.

ژمارەی بینەرانی زنجیرەکە لە کاتی یەکەم پەخشی ھەر ئەلقەیەکی لە نێوان چوار تا شەش میلیۆن کەس دەبوو،[٢] ھەروەھا بە پێی ڕاپرسیەکانی باشترین زنجیرە بە بەردەوام لە پێشی پێشەوەی زنجیرەکانی تر دەبوو، بۆ چەندین خەڵاتی جیھانی پاڵێوڕاوە کە گرنگتریان خەڵاتی گۆڵدن گلوپ و (خەڵاتی ئێمی)یە.

بنچینە[دەستکاری]

خاوەنی بیرۆکەی کەسایەتی بافیە، ھەروەھا ئەو وەکو بەرێوەبەری بەرھەم، سەرنوسەر و دەرھێنەری زنجیرەکە ئیشی کردووە. ئەو دەڵێت: " بیرۆکەکە تەنیا ئەوە بووە کە ئافرەتێک کە چەندە لە رووخساردا بێ دەسەڵات و ساویلکە خوێ پیشان بدات، ئەوەندەش خاوەنی ھێزی تایبەتی بێت "[٣] ھەر زوو کاراکتەرەکە پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی تا بووە بە کاراکتەری بافی، جۆس ویدن گۆرانکاری لەو دیمەنە بەردەوامانەی ھۆلیود کرد "کچێکی شۆخی قژ زەردی بێ دەسەڵات، کە چۆن لە کۆلانە تاریک و باریکەکاندا لە فیلمە ترسناکەکان بە سانایی دەکوژرێن "، ئەو ویستی ئەو دیمەنە بگۆرێت و پێچەوانەی بکاتەوە. ھەرواشی کرد، لە ساڵی ١٩٩٢ یەکەم سیناریۆی جۆس ویدن کرا بە فیلم و بەناوی بافی بکوژی خوێنمژەکان پیشان درا لە نواندنی کریستی سوانسۆن و لە دەرھێنانی فران روپێل کۆزۆ، بەڵام جۆس ویدن فیلمەکەی بەدڵ نەبوو، چونکە ئەو پێی وابوو دەرھێنانی فیلمەکە کە زیاتر لە فیلمێکی کۆمێدی بێزارکەر دەچوو لە ئاست دەقی سیناریۆیەکە نیە کە بۆ فیلمێکی ترسناک نوسراوە کە باسی ئازایەتی و ھێزی ئافرەت دەکات.[٤] پاش چەند ساڵێک، گەیل بیرمان بەرھەمھێنەر لە تۆری فۆکس، داوای لە ویدن کرد کە پەڕە بە بیرۆکەی بافی بدات تا ببێتە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی. بیرۆکەی تازەی ویدن ئەوە بوو کە لە قالبێکی تێکەڵ بە ترس و کۆمیدیا باس لە ئازارەکانی ژیانی تازەپێگەیشتوانیش بکات، ترس ودڵە ڕاوکێ تیکەڵ بە کۆمیدیای قوتابخانە دواناوەندیەکان بکات. دواتر ویدن ئەڵقەیەکی پەخش نەکراوی سەرەتایی پیشانی چەند تۆرێک دا و لە پاشان فرۆشرایە تۆری WB. بەمشێوەیە بافی بکوژی خوێنمژەکان بووە یەکێک لە زنجیرە بەناوبانگەکانی مێژوو، یەکەم ئەڵقەی لە ١٠ مارسی ١٩٩٧ پەخشکرا.

چیرۆکی زنجیرە[دەستکاری]

لە شارۆچکەی سانیدڵ، رۆژانە ژیان ئاساییە، بەڵام لە شەواندا لەگەڵ ئاوابوونی خۆر ولەبەر ئەوەی بە پێی ئەفسانە ئەو شارۆچکەیە کەتۆتە سەر دەرگای دۆزەخ، خوێنمژ و گیانە شەڕانگێزەکان لە حەشارگەکانیاندا دێنە دەرەوە، ئاژاوە و کوشتن و بڕین لە دوای خؤیاندا بە جێ دێڵن. بۆ ڕاگرتن و لە ناوبردنیان، لە ھەر نەوەیەکدا بکوژێک ھەڵدەبژێردرێت کە بەرەنگاری خوێنمژ و بوونەوەرە شەڕانگێزەکان دەبێتەوە. لەو سەردەمەی ئەمرۆشمان بافی بکوژی خوێنمژەکانە. بافی بە یارمەتی ھاورێکانی زاندەر و ویلۆ، بەسەرپەرشتی چاودێرەکەی پرۆفیسۆر ڕۆبێرت جایلز رووبەری خوێنمژ و شەیتانەکان دەبێتەوە و لەناویان دەبات، و لەکاتی رۆژیشدا ژیانی ئاسایی خۆیان لە ماڵ و قوتابخانەکەیان دەبەنە سەر، بێ ئەوەی کەس و کار و ھاورێکانیان ھەست بە سەرکێشەکانی شەوانەیان بکەن.

ئەنجل[دەستکاری]

یەکێکە لە کارائەکتەرە سەرەکیەکانە ئەم زنجیرەیە، کە کاریگەری زۆری ھەیە لەسەر رووداو و چیرۆکەکانی ناو زنجیرەکە، ئەنجل یەکێکە لە خوێنمژەکان بەڵام بە ھۆی جادووەی قەڕەجەکان دووچاری نەفرەتیەک دەبێت بەوەی کە رۆحی بۆ دەگەرێندرێتەوە، بەوەش دەبێتە یەکەم خوێنمژ لە جیھاندا کە خاوەن رۆح بێت، ئەوەش بۆ ئەو زۆر ئاسان نەبوو، لەبەر ئەوەی بەھۆی رۆحەکەوە ئازاری دەروونی زۆری پێدەگات لە ئەنجامی ئەو ھەموو کوشتارگەی کە لە ماوەی ژیانی وەکو خوێنمژ ئەنجامی دابوو. ئەکتەری بەریتانی داڤید بۆریانز رۆڵی ئەو کارائەکتەرە دەگێریت. رۆڵی ئەنجل لە دراماکە لەوەدایە کە دەبێتە ھاوەڵێکی نزیکی بافی، پێکەوە بەرامبەر بە خۆێنمژ و بوونەوەرە شەڕانگێزەکاندا دەجەنگن. پاش سێ ساڵ مانەوە لە سانیدڵ و شەڕکردن لە ریزی خۆشەویستەکەی بافی، دەچێتە شاری لۆس ئەنجلۆس، لەوێ بەردەوامبوون دەدات بە بەرەنگاربوونەوەکانی دژی ھێزە شەڕانگێزەکان، لەبەر ئەوەی کەسایتیەکی سەرنج راکێشە و بە زوویی ناوبانگی لە دراماکە پەیدا کرد، دەرھێنەران و نوسەران دەیکەن بە زنجیرەیەکی جیا ھەر بە ناوی خۆی ئەنجل پیشان درا.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ زانیاری فیلمەکە لە پێگەی IMDB
  2. ^ ئەرشیفی نێلسۆن بۆ رێزبەندیەکان -لە سەرچاوەوە وەرگیراوە
  3. ^ کاندێس ھاڤینێس لە کتیبی Joss Whedon: The Genius Behind Buffy [١]
  4. ^ ئان نیڵسۆن - کتێبی Buffy the Vampire Slayer (BFI TV Classics) [٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]