ئەم نمایشەی ٧٠کان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم نمایشەی ٧٠کان
چەشن
دانەر
  • بۆنی تێرنەر
  • تێری تێرنەر
  • ماڕک برازیڵ
دەرھێنەر
  • دەیڤد ترەینەر
  • تێری ھیووز (ئەڵقەی یەکەم)
ئەکتەران
  • تۆفەر گرەیس
  • میلا کونیس
  • ئاشتن کەچەر
  • دانی ماستەرسن
  • ڵۆرا پرێپن
  • ویڵمەر ڤاڵدێراما
  • دێبرا جۆ ڕەپ
  • کێرتوود سمیت
  • تانیا ڕۆبێرتس
  • دۆن ستارک
  • لیسا ڕۆبن کێڵی
  • تۆمی چۆنگ
  • جۆش مایەرس
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر
  • ئەلێکس چیڵتۆن
  • کریس بێڵ
بابەتی کردنەوە
  • «لە شەقامەکەدا» لەلایەن بیگ ستار وەک ئەوەی تۆم گریفن وتوویەتی (وەرزی ١)
  • فێڵێکی ھەرزان (وەرزەکانی ٢–٨)
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٨
ژمارەی ئەڵقەکان٢٠٠ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • بۆنی تێرنەر
  • تێری تێرنەر
  • ماڕک برازیڵ
  • کارین مانداباک
  • مارسی کارسی
  • تۆم وێرنەر
مۆنتاژتیمۆتی ڕایدەر
دەیڤد ھێڵفاند
مایکڵ کاڕڵیچ
وێنەگرڕۆناڵد و. بڕاون
ماوەی پەخش٢٢ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەردە کارسی-وێرنەر
دابەشکەردە کارسی-وێرنەر دیستریبیووشن
پەخش
تۆڕفۆکس
فۆرماتی وێنە[ئێن تی سی (٤٨٠ ئینچ) (پەخشی ڕەسەن)
ئێچ دی تی ڤی (١٠٨٠ ئینچ) (نوێکرنەوەی ٢٠١٢)
فۆرماتی دەنگدۆڵبی سەڕاوند ٢٬٠ (پەخشی ڕەسەن)
دۆڵبی دیجیتاڵ ٥٬١ (نوێکرنەوەی ٢٠١٢)
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٣ی ئابی ١٩٩٨ (1998-08-23) – ١٨ی ئایاری ٢٠٠٦ (2006-05-18)
ڕیزبەندی کاتی
بەرنامە پەیوەندیدارەکان
  • ئەو نمایشەی ٨٠کان
  • ڕۆژانی وەک ئەمڕۆ

ئەم نمایشەی ٧٠کان (بە ئینگلیزی: That '70s Show) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکییە لەسەر بنەمای ھەڵوێستی کۆمێدی دروستکراوە، کە لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی فۆکس تیڤی لە ٢٣ی ئابی ١٩٩٩ تا ١٨ی ئایاری ٢٠٠٦ نمایش کرا، زنجیرەکە لە ٨ وەرز پێکھاتووە سەرجەم ئەڵقەکانی ٢٠١ ئەڵقەن، زنجیرە دراماکە بووە خاڵی دەستپێک بۆ گەلێک لە ئەستێرە گەنجەکانی بواری سینەما.[١][٢]

چیرۆک[دەستکاری]

چیرۆکی زنجیرەکە لە ساڵی یەکەمی قۆناغی ئامادەییدا بە دەوری شەش ھەرزەکاردا دەخولێتەوە: ئێریک فۆرمان (تۆفەر گرەیس) کە حەز لە زنجیرە فیلمی جەنگی دەکات، دۆنا بێنسیۆتی (ڵۆرا پرێپن) کە ھاوڕێ و خۆشەویستی ئێریکی دراوسێی ستیفن ھاید (دانی ماستەرسن)ە، ھاوڕێی نزیکی ئێریک و بیرۆکە لیبراڵەکانی ئێریکە. لەگەڵ ئێریک ماڵی خۆیان دەکەن دوای ئەوەی لەلایەن دایکییانەوە ھان دەدرێن، مایکل کیلسۆ (ئاشتن کەچەر) کە مێبازێکی گەمژەی ژنانەیە، جاکی بۆرکھاڕت (میلا کونیس) کە ھەواداری تیمی قوتابخانەکەیە و گرنگی بە کاروباری کۆمەڵایەتی و تەندروستی دەدات، و فیز (ویڵمەر ڤاڵدێراما)یش کە قوتابییەکی لاتینە و بۆ خوێندن ھاتووەتە ئەمریکا.[٣]

ئەم ھاوڕێیانە بەیەکەوە ڕووبەڕووی ھەمان خۆشی و ناخۆشی یەکتر دەبنەوە کە ھەموو ھەرزەکارێک لە تەمەنی نەوجەوانیدا پێیدا تێپەر دەبێت لە ئەمریکا. ئەم زنجیرەیە پێداچوونەوە بەو تێڕوانین و دیدە زۆرانەدا دەکات کە لەماوەی ساڵانی ٧٠کاندا باو بوون، ھەروەھا تێڕوانینی ژیانی ھەموو ئەو کەسانە دەکات کە لەو ماوەیەدا لەدایکبوون و ئێستا لە ٣٠ و ٤٠ ساڵی تەمەنیانن.

کاست[دەستکاری]

  • تۆفەر گرەیس بە ڕۆڵی ئێریک فۆرمان
  • ڵۆرا پرێپن بە ڕۆڵی دۆنا پێنسیۆتی
  • دانی ماستەرسن بە ڕۆڵی ستیفن ھاید
  • میلا کونیس بە ڕۆڵی جاکی بۆرکھاڕت
  • ئاشتن کەچەر بە ڕۆڵی مایکل کیلسۆ
  • ویڵمەر ڤاڵدێراما بە ڕۆڵی فیز
  • کێرتوود سمیت بە ڕۆڵی ڕێجیناڵد «ڕید» فۆرمان
  • دێبرا جۆ ڕەپ بە ڕۆڵی کیتی فۆرمان
  • دۆن ستارک بە ڕۆڵی بۆب بێنسیوتی
  • تانیا ڕۆبێرتس بە ڕۆڵی میج بێنسیوتی
  • لیسا ڕۆبن کێڵی بە ڕۆڵی لۆری فۆرمان
  • کریستینا مۆر بە ڕۆڵی لوری فۆرمان
  • تۆمی چۆنگ بە ڕۆڵی لیۆ شینگکویک
  • جۆش مایەرس بە ڕۆڵی ڕاندی پێرسن

خەڵات و پاڵێوراوەکان[دەستکاری]

ساڵ خەڵات بابەت کەسی پاڵێوراو
١٩٩٩ خەڵاتەکانی ئێمی باشترین دیزاینەری پۆشاک میلینا ڕوت
خەڵاتەکانی ئەستێرە بچووکەکان باشترین ڕۆڵگێری لاوی تەلەڤیزیۆن میلا کونیس
٢٠٠٠ باشترین ڕۆڵگێری لاوی کۆمێدی
خەڵاتەکانی ئارایشتی ھونەریی ئەمریکی باشترین سەرتاش و ستایلی پرچ گابریێڵا پۆلینۆ
٢٠٠١
٢٠٠٢ خەڵاتەکانی سەمای ئەمریکی باشترین سەماکەری تەلەڤیزیۆنی مارگرێت بومیرھن دیریکس
٢٠٠٣ خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی ھەرزەکاران باشترین ئەکتەری کۆمێدیی تەلەڤیزیۆنی ئاشتن کەچەر
باشترین ئەکتەری کۆمێدیی تەلەڤیزیۆنی (دیمەنی کاتی) ویڵمەر ڤاڵدێراما
٢٠٠٤ باشترین ئەکتەری کۆمێدیی تەلەڤیزیۆنی ئاشتن کەچەر
٢٠٠٥ ویڵمەر ڤاڵدێراما
٢٠٠٥ ئاشتن کەچەر

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Tucker, Ken. "That '70s Show".
  2. ^ "Mill Creek Entertainment: News – THAT '70s SHOW COMPLETE SERIES ON BLU-RAY NOVEMBER 3!". Mill Creek Entertainment. August 17, 2015. Retrieved August 11, 2016. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://books.google.com/books/about/Tripping_the_Prom_Queen.html?id=s3B1jhHEBuYC

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]