ئەلێکساندەر گراھام بێڵ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە ئەلێکساندەر گراهام بێڵەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئەلێکساندەر گراھام بێڵ
لەدایکبوون ٣ی ئایاری ١٨٤٧
ئێدینبەرە لە ئیرلەند
مەرگ ٢ی ئابی ١٩٢٢
نۆڤا سکوشیا لە کەنەدا
ھۆکاری مەرگ شەکرە
نیشتەجێ بەریتانیا ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، کەندا
ناوبانگ داهێنەری تەلەفۆن
Notable work(s) داهێنانی تەلەفۆن
ھاوسەر مابێل هابەرد
منداڵەکان چوار منداڵ (دوان لەساتی لەدایکبوون مردن)
واژۆ

ئە‌لیکسە‌ندە‌ر گراھام بیل، کێیە؟ لە (٣ی ئایاری ١٨٤٧) لە شاری ئە‌دنبرە لە ئێرلە‌ندا لە دایکبووە‌و لە (٢ی ئابی ١٩٢٢) لە شاری نۆڤا سکوشیا لە کە‌نە‌دا کۆچی دوایی کردووە، یە‌کێک بووە لە زانا ناودارە‌کانی جیھان لە بواری دە‌نگدا، داھێنە‌ر و ئە‌ندازیار بووە، خاوە‌نی دروستکردن و داھێنانی تە‌لە‌فۆن_یشە. ھە‌ریە‌ک لە باوکی و باپیرە‌و برایە‌کی لە بواری وتووێژکردن‌و راستکردنە‌وە‌ی وتنی وشە‌کان‌و قسە‌کردن‌و فێرکردنی کە‌روڵاڵە‌کان، کاریان کردووە. ھاوسە‌رە‌کە‌ی و دایکیشی، کە‌روڵاڵ بوون، ئە‌مە‌ش کاریگە‌ری خستە سە‌ر ژیان‌و کاری گراھام بیل. لە‌سە‌رووی ئە‌وە‌ش، کارکردن‌و گە‌ڕانی لە بواری بیستن‌و قسە‌کردن پاڵی پێوە‌نا بۆ ئە‌نجامدانی تاقیکردنە‌وە‌ی زیاتر لە‌سە‌ر ئامێرە‌کانی بیستن، ئە‌مە‌ش وایکرد، لە کۆتاییدا ئامێری تە‌لە‌فۆن دابھێنێت‌و یە‌کە‌م داھێنانی تۆمارکراو لە ویلایە‌تە یە‌کگرتووە‌کانی ئە‌مریکا لە ساڵی ١٨٧٦، بە‌دە‌ست بھێنێت.

بە‌ڵام ئە‌وە‌ی سە‌یر بووە لە ژیانی کارکردنی داھێنە‌ری تە‌لە‌فۆن، رە‌تکردنە‌وە‌ی دانانی ئە‌و ئامێرە بووە لە نووسینگە تایبە‌تە‌کە‌ی خۆی، چونکە پێیوابووە دە‌ستوە‌ردان دروست دە‌کات لە کارە‌کانی.

کێشمە‌کێش لە‌سە‌ر داھێنانە‌کە ھە‌رچە‌ندە ساڵانێکە واباس دە‌کرێت، کە ئە‌سکە‌ندە‌ر گراھام بیل، داھێنە‌ری ئامێری تە‌لە‌فۆنە، بە‌ڵام بە‌م دواییانە‌و لە سە‌دە‌ی ٢١، ویلایە‌تە یە‌کگرتووە‌کانی ئە‌مریکا بە‌رە‌سمی، ئە‌و داھێنانە‌ی لە گراھام بیل وە‌رگرتە‌وە‌و بە‌خشییە "ئە‌نتۆنیو میوچی‌"، کە لە بنە‌ڕە‌تدا خە‌ڵکی ئیتاڵیا بووە‌و دواتر روویکردووە‌تە شاری "ھاڤانا"ی کوبا، پاشان خۆی گە‌یاندووە‌تە ویلایە‌تە یە‌کگرتووە‌کانی ئە‌مریکا.

کۆنگرێسی ئە‌مریکی لە ساڵی ٢٠٠٢ بە رە‌سمی دانی بە‌وە‌دا نا، کە "ئە‌نتۆنیو میوچی‌" داھێنە‌ری راستە‌قینە‌ی ئامێری تە‌لە‌فۆنە، ئە‌مە‌ش دوای (١١٣) ساڵ لە مردنی میوچی لە ساڵی ١٨٨٩ی زاینی. لە ساڵی ١٨٥٤، ھاوسە‌رە‌کە‌ی "میوچی‌" تووشی نە‌خۆشی رۆماتیزم دە‌بێت، بە‌و ھۆیە‌شە‌وە لە‌سە‌ر جێگا دە‌کە‌وێت، بۆیە میوچی ھە‌ستا بە‌دروستکردنی ئامێرێکی بچووک بۆ پە‌یوە‌ندیکردن لە نێوان خۆی و ھاوسە‌رە‌کە‌ی کاتێک لە ژووری تاقیگە‌کە‌یدا کاری دە‌کرد، ئە‌مە‌ش وە‌کو سە‌رە‌تای دروستکردنی ئامێری تە‌لە‌فۆن لە ویلایە‌تە یە‌کگرتووە‌کانی ئە‌مریکا دادە‌نرێت، کە بە ٢٠ ساڵ پێش داھێنانە‌کە‌ی گراھام بیل دە‌کە‌وێت.

میوچی، داوایە‌ک بۆ تۆمارکردنی داھێنانە‌کە‌ی لە ساڵی ١٨٧١ لە نیویۆرک بە‌رز دە‌کاتە‌وە، بە‌ڵام نە‌یتوانی داواکە‌ی تۆمار بکات، چونکە ئە‌و (١٠) دۆلارە‌ی نە‌بووە، کە پێویست بووە بۆ پێشکە‌شکردنی داواکە‌ی بیدات، ئە‌مە‌ش وە‌ک لە مێژووی رە‌سمی ئیتاڵیا، تۆمارکراوە. دوای لە دە‌ستدانی ھیواکانی‌و بە‌ھۆی برینداربوونی لە تە‌قینە‌وە‌ی پاپۆڕێکدا، ھاوسە‌رە‌کە‌ی ھە‌ڵدە‌ستێت بە فرۆشتنی زۆربە‌ی ناوماڵ‌و داھێنانە‌کانی میوچی بە بازرگانێک، لە نێویشیاندا ئامێرە بچووکە‌کە‌ی پە‌یوە‌ندیکردنی نێوان ھە‌ردووکیان.

دوای چاکبوونە‌وە‌ی، میوچی دە‌چێتە لای بازرگانە‌کە بۆ کڕینە‌وە‌ی داھێنانە‌کانی، بە‌ڵام بازرگانە‌کە پێیڕادە‌گە‌یە‌نێت، کە ئامێرە بچووکە‌کە‌ی فرۆشتووە بە گە‌نجێک‌و نایناسێتە‌وە، زۆربە‌ی خە‌ڵک لە‌و سە‌ردە‌مە‌دا، باسیان لە‌وە‌دە‌کرد ئە‌و گە‌نجە یە‌کێک بووە لە پیاوە‌کانی "ئە‌لیکسە‌ندە‌ر گراھام بیل"، بە‌ڵام تائێستاش بە‌ڵگە‌ی دروست لە‌سە‌ر ئە‌و تۆمە‌تانە نییە.

کێشمە‌کێشی نێوان داھێنە‌ری راستە‌قینە‌ی تە‌لە‌فۆن، تائێستاش ماوە، ئە‌مریکییە‌کان بە رە‌سمی ئە‌نتۆنیو میوچی بە داھێنە‌ری تلیفۆن دادە‌نێن، بە‌ڵام وڵاتانی دیکە، "ئە‌لیکسە‌ندە‌ر گراھام بیل" بە‌خاوە‌نی داھێنانی تە‌لە‌فۆن دە‌زانن، لە نێو ئە‌و وڵاتانە‌شدا، بە‌ریتانیاو کە‌نە‌دا بە رە‌سمی ئە‌وە‌یان راگە‌یاند، تە‌نانە‌ت پە‌رلە‌مانی کە‌نە‌دا، دانیشتنێکی بە‌پە‌لە‌یان بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە ئە‌نجامدا‌و دواتر بە رە‌سمی رایگە‌یاند، گراھام بیل داھێنە‌ری تە‌لە‌فۆنە، کاردانە‌وە‌ی پە‌رلە‌مانی کە‌نە‌دا لە‌وە‌وە سە‌رچاوە‌ی گرت، کە داھێنە‌رە‌کە‌ی تە‌لە‌فۆن ساڵانێکی زۆر لە‌و وڵاتە ژیاوە.

لە زۆربە‌ی پە‌یوە‌ندییە‌کاندا، وشە‌ی (ئە‌لو) وە‌ک سە‌رە‌تایە‌ک بە‌کاردە‌ھێنرێت، ناوبە‌ناو لە درێژە‌ی پە‌یوە‌ندییە‌کانیشدا دە‌وترێتە‌وە، بە‌ڵام لە بنە‌ڕە‌تدا، وشە‌کە (Hello) (ھێلۆ)یە، نە‌ک (ئە‌لو).

ھیلو، ناوی کچێکە، ئە‌و کچە‌ش "مارگریت ھیلو"ە، کە خۆشە‌ویستی داھێنە‌ری ئامێری تە‌لە‌فۆنە، داھێنە‌رە‌کە (ئە‌لیکساندە‌ر گراھام بیل) بۆ یە‌کە‌مجار کە ئامێرە‌کە‌ی تاقیکردە‌وە، لە‌گە‌ڵ خۆشە‌ویستە‌کە‌ی قسە‌ی کرد، وتی: "ھیلو".

ئە‌و وشە‌یە بە تێپە‌ڕبوونی کات، بوو بە (ئە‌لو)، زۆربە‌مان ناوی داھێنە‌ری تە‌لە‌فۆن نازانین، یان لە بیرمان کردووە، بە‌ڵام تائێستاش ناوی خۆشە‌ویستە‌کە‌یمان لە‌سە‌ر زارە.


سەرچاوە..[دەستکاری]