ئەلێکساندر پوشکین

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
پووشکین

ئەلێکساندر سێرگێیێڤیچ پووشکین (بە ڕووسی: Александр Сергеевич Пушкин) نووسەری ڕووس لە سەردەمی ڕۆمانتیسم دایە و بە یەکێک لە مەزنترین شاعیرانی ڕووسی و ھەروەھا بنیادنەری ئەدەبی ڕووسی دەناسرێت. ئەو لە بنەماڵەیەکی پلە بەرزی ڕووسی لە مۆسکۆدا لە دایک بوو. یەکەمین شیعری خۆی لە تەمەنی ١٥ساڵاندا لە چاپ دا.

ژیان[دەستکاری]

لە ٦ یۆنیۆی ساڵی ١٧٩٩ لە مۆسکۆ لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایک بووە، باوکی شاعیرێکی دەرکەوتوبووە ئەمەش یارمەتیدەری بووە بۆ ئەوەی پەرە بە ئارەزووە شیعریەکانی بدات.

ئەلێکساندر پوشکین ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ حەبەشیەکان، دایکی کچی ابراھیم جانیپاڵی ئەفریقی بووە کە یەکێک بووە لەو ئەفسەرانەی لە بتڕسی یەکەمی قەیسەرەوە نزیک بووە ن ھەر بۆیە قژە بژەکەیی و لێوە قەویەکانی لە ئەفریقیەکان دەچوو.

ئەلێکساندر پوشکین بەمەزنترین شاعیرەکانی ڕۆسیا دەدەنرێت لە سەدەی نۆزدەھەمدا و نازناوی شای شاعیرەکانی لێنراوە، خوێندنەوەی ئەم شاعیرە پاڵنەرت دەبێت بۆ خوێندنەوەی ئەدەبی ڕوسی بەگشتی و زانینی قۆناغەکانی قەیسەرەکانی ڕوسیا ھەر لە بوتڕسی یەکەمەوە تاکو نیقۆڵای یەکەم ھەروەھا دەبێت زانیاریت ھەبێت لە ئەو ڕوداوە مێژوویانەی نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەھەم.

سەردەمی بەرھەمەکانی ئەلێکساندر پوشکین ناسراوبووە بە سەردەمی شیعری ڕوسی ئاڵتونی، سەردەمی نزیکبونەوەی ئەدەبی ڕوسی لەلایەک و ئەدەبی عەرەبی و ڕۆژھەڵاتیش لەلایەکی دیکەوە، ھەروەھا سەردەمەکەی بەسەردەمی سەرکوتکردنی کۆمەڵگا ناسراوبووە و ئەویش شیعرەکانی گوزارشتی لە میلەتەکەی کردووە و داوای ئازادی گەلی کردووە و یەکەم کەسیش بووە سنوورێک بۆ دەسەڵاتی پیاوە گەورەکانی ڕوسیا دابنرێت.

یەکێک لەھاوڕیەکانی ژنەکەی ئەلێکساندر پوشکین حەزی لە ژنەکەی کردووە و ھاوسەرگیری لەگەڵ خوشکی ژنەکەی کردووە تاکو نزیکترببێتەوە لە ژنەکەی ئەلێکساندر ئەو پیاوەش ئەلبارۆن داتین بووە کە یەکێک بووە لە پیاوە ناودارەکانی فەرەنسا، ئەلێکساندر پوشکینیش داوای لێکردووە ڕوبەڕوی یەکببنەوە بۆ شەڕ کردن لە کاتی ڕوبەڕوبونەوەکەدا لە ساڵی ١٨٣٧ ئەلێکساندر پوشکینیش دووفیشەکی بەر دەکەوێت و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]