ئەشکەوتی شانەدەر

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٣٦°٤٨′٠٢″N ٤٤°١٤′٣٦″E / ٣٦.٨٠٠٦°N ٤٤.٢٤٣٣°E / 36.8006; 44.2433

ئەشکەوتى شانەدەر

ئەشکەوتی شانەدەر (Şaneder)

ئە‌م ئە‌شکە‌وتە کە لە باکووری رؤژئاوای کیوە‌کانی زاگرؤس، لە کوردوستانی عیراق ھە‌لکە‌وتوە، خاوە‌ن کؤمە‌لیک ئاسە‌واری کؤنینە‌ناسی زؤر پاراو لە چاخی کۆن بە‌ردی ناوە‌ندی ھە‌تا دواییە‌کانی نوی بە‌ردیە. ئە‌م ئە‌شکە‌وتە دەکەوێتە قەزای مێرگەسۆر و سەر بە پارێزگای ھەولێرە. ٢٢٠٠ پێ بەرزە لە ئاستی ڕووی زەریاوە، دەکەوێتە سەر بەرزایی لوتکەی چیای برادۆست و مێژووی ئەم ئەشکەوتە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی بەردینی کۆن بۆ ٨٠٠٠٠ ساڵ بەر لە زایین و بە کۆنترین و گەورەترین ئەشکەوت دادەنرێت لە عێراقدا. لە بەرزایی (١٨ م) و درێژایی (٤٠ م) و پانایی (٢٧ م) کە فراوان دەبێت بۆ ناوەوە تا دەگاتە نزیکایی (٦٠ م). لەساڵی ١٩٥١ تا ١٩٦١ ھەڵکۆڵینی سەرەتایی تێدا کراوە لە لایەن زانا (ڕالف سولیکی) بە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار لەو کاتەدا، ئەم ھەڵکۆڵینەش تەواو نەکراوە و لە ئەنجامی ئەم ھەڵکۆلینەش چوار چین دۆزراوەتەوە.

دیتنە‌وە‌ی کومە‌لیک ئیسکلیتی مرؤفە‌کانی نیئاندرتال لە توی موستری ئە‌م ئە‌شکە‌وتە، وە‌ک خالیکی گرینگ رە‌چاودە‌کری لە لیکولینە‌وە‌کانی چاخی کؤن بە‌ردی زاگرؤس و رؤژھە‌لاتی ناوە‌راست. ئە‌م دؤزرانە‌وە‌یە رە‌نگ دانە‌وە‌یە‌کی زؤری بوو: تا ئە‌و رادە‌یە کە نیوی شانە‌دە‌ر بؤ کؤنینە‌ناسە‌کان و تە‌نانە‌ت بؤ خە‌لکی ئاسایی وە‌بیر ھینە‌رە‌وە‌ی نیئاندرتالە‌کان بووە و ھە‌یە. بە‌لام دە‌سکە‌وتە‌کانی شانە‌دە‌ر تە‌نیا تایبە‌ت نیە بە ئاسە‌وارە‌کانی چاخی کؤن بە‌ردی. بلاوبونە‌وە‌ی کتیبی«گؤرستانی سە‌رە‌تای نؤی بە‌ردی شانە‌دە‌ر» لە لایە‌ن سولکی و ھاوکارانی نیشان دە‌ری ئە‌و راستیە‌یە کە ئاسە‌وارە کؤنینە‌ناسیە‌کانی دوای چاخی کؤن بە‌ردیش، زؤر شتی بو گوتن پییە. ئە‌م کتیبە بریتیە لە دە‌سکە‌وتی لیکولینە‌وە‌ی ئاسە‌وارە‌کانی گؤرستانی تؤی (ب١)ی سە‌ردە‌می سە‌رە‌تای نؤی بە‌ردی کە لە دوایین روژە‌کانی کؤتایی وە‌رزی ھە‌لقە‌ندنی زانستی (١٩٦٠) لە ئە‌شکە‌وتی شانە‌دە‌ر دؤزرایە‌وە.

گؤرستانی ناو براو لە قولایی یە‌ک میتری لە بنی ئە‌شکە‌وتە‌کە بە دریژایی و پانایی٦×٦میتر لە لای سە‌رە‌وە‌ی ئە‌شکە‌وتە‌کە دیتراوە‌تە‌وە کە لە ئە‌نجامی ئە‌م ھە‌لقە‌ندنە‌دا ٢٦ گؤر بریتی لە جە‌ستە‌ی٣٥ مرؤف و پیشکە‌شی زؤر بو مردوە‌کان دؤزراوە‌تە‌وە.

مردوە‌کان زیاتر بە شیوە‌ی گرمؤلە و وە‌ک منال لە‌نیو زگی دایک دا نیژرابوون و زؤربە‌ی ھە‌رە زؤریان منالی ساوا و منالی گە‌ورە‌تر بوون. تە‌واوی مردوە‌کان لە‌سە‌ر بە‌ستینیک لە خؤلە‌میش و خە‌لوز ناشترابوون و تە‌واوی گؤرستانە‌کە بە تویژیک لە گلە سورە و زیخی زە‌رد داپؤشرابوون. نزیک لە نیوە‌ی گؤرە‌کان پیشکە‌شی مردوانیان لە گە‌ل بوو کە بریتین لە: شتی رازینە‌رە‌وە، ھیلکە شە‌یتان، کە‌رە‌سە‌ی سازکراو لە ئیسکان، دە‌ستاری بە‌ردی و یە‌ک ملوانکە‌ی مسی. بوونی ئە‌م شتە مسیە، رە‌نگە نیشاندە‌ری بوونی جؤریک پیوە‌ندی بازرگانی لە گە‌ل ئاناتؤلی بیت. ئە‌م کومە‌لە ئیسکلیتی مرؤفە بؤ یە‌کە‌م جار لە سالی ١٩٦٢ بە شیوە‌یە‌کی سە‌رە‌تایی لە لایە‌ن «خوان مؤنیزاگا» لە موزە‌خانە‌ی بە‌غدا لیکولینە‌وە‌یان لە سە‌ر کرا. «دنیس فرە‌مباخ»، مرؤف ناسی لە‌ش، لە سالی ١٩٦٩ بؤ دووە‌م جار بە سە‌ر ئە‌م کومە‌لە لاشە‌یە‌دا چووە کە راپؤرتی ئە‌م لیکولینە‌وە‌یە‌ی لە گؤفاری «سومیر» بلاوکرایە‌وە(١٩٧٠). «ئاناگنوستیس ئاگلاراکیس» ئە‌م لاشە مرؤفانە‌ی وە‌ک بە‌شیک لە تیزی پلە‌ی دؤکتؤرای خؤی ھە‌لبژارد و سالی ١٩٨١ بە سە‌ریان دا چووە و لیکولینە‌وە‌ی لە سە‌ریان کرد. ئاگلاراکیس لە لیکولینە‌وە‌کە‌ی خؤی دا سە‌رنجی زیاتری دا بە خە‌سارناسی لاشە‌کان و بارنامە‌ی خورد و خؤراکی مرؤفە‌کانی شانە‌دە‌ری لە گە‌ل کؤمە‌لگە‌ی سە‌رە‌تای نؤی بە‌ردی «چیای خە‌زینە» ھە‌لسە‌نگاند کە لە رؤژھە‌لاتی کرماشان وە‌دە‌س ھاتبون. بە گویرە‌ی لیکولینە‌وە‌کانی ئاگلاراکیس، دانیشتوانی سە‌رە‌تای نؤی بە‌ردی ئە‌شکە‌وتی شانە‌دە‌ر لە سە‌ردە‌مانیک دا توشی گرفتی بژیوی ھاتون و ئاسە‌واری ئە‌م کە‌م بژیویە لە سە‌ر لاشە‌ی منالە‌کان دە‌بینری. ئاسە‌واری سوانی زؤری ددانە‌کانی پیشی مرؤفە‌کان، تە‌نانە‌ت لە لاشە‌ی لاوە‌کان دا نیشانگە‌ری بوونی خواردە‌مە‌نی ویشک و میوە‌ی توکل دارە لە بە‌رنامە‌ی بژیوی ئە‌و خە‌لکە‌دا.

ئازمایشی «ئیزوتوپ»ی ئە‌نجام دراو لە سە‌ر «کلاژن»ی دە‌رھینراو لە شە‌ش لاشە، زانیاریە‌کی روونترمان لە بە‌رنامە‌ی بژیوی دانیشتوانی سە‌رە‌تای نؤی بە‌ردی شانە‌دە‌ر لە یازدە ھە‌زارسال پیش‌دا، دە‌خاتە بە‌ردە‌م. بە گویرە‌ی ئە‌م دە‌سکە‌وتانە گیا، گیای روە‌ک و میوە بە‌شی ھە‌رە زؤری خواردنی ئە‌وانە. بوونی ژمارە‌یە‌کی زؤر دە‌ستاری بە‌ردی، بوونی ئە‌م جؤرە بژیوە کە بریتی لە گیا و نیوکی ویشکی گیاکان بیت، رادە‌گە‌یینیت.

سە‌رە‌رای ئە‌وە‌ی کە نزیک لە نیو سە‌دە لە نیوان ھە‌لقە‌ندنی زانستی ئە‌م گؤرستانە و بلاو بوونە‌وە‌ی راپؤرتە زانستیە‌کە‌ی جیاوازی ھە‌یە، بە‌لام ئە‌م لیکولینە‌وانە زانستیکی شیاوی سە‌رنج و نؤی لە سە‌ر بارو دؤخی لە‌ش، نە‌خوشیە‌کان، جؤری بژیو، چؤنیتی ئاسە‌وارە مادیە‌کان و تە‌نانە‌ت بیر و بروای کؤمە‌لگای سە‌رە‌تای نؤی بە‌ردی ئە‌م بە‌شە لە زاگرؤس دە‌خاتە بە‌ر دە‌م.

بلاوکرانە‌وە‌ی ئە‌م کتیبە لە سە‌ر دە‌سکە‌وتە‌کانی ئە‌شکە‌وتی شانە‌دە‌ر پیداگرتنیکی دوبارە‌یە لە سە‌ر گرینگایە‌تی ئە‌م شوینە لە روانگە‌ی لیکؤلینە‌وە‌کانی کونینە‌ناسی بە‌ر لە میژووی کوردوستان. بی شک دە‌سپیکردنی دوبارە‌ی لیکولینە‌وە‌کانی کونینە‌ناسی ئە‌م ئە‌شکە‌وتە بە کە‌لک وە‌رگرتن لە تە‌کنیک و شیوازی مودیرن، بنچ و بنە‌وانە تاریکە‌کانی دیکە‌ی رابردوی کوردوستان روون دە‌کاتە‌وە.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]