ئەدێلاید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەدێلەید
ئوسترالیای باشوور
Looking south-east over Adelaide city centre c. 2005
ئەدێلەید is located in ئوسترالیا
ئەدێلەید
ئەدێلەید
پۆتانەکان34°55′44.4″S 138°36′3.6″E / 34.929000°S 138.601000°E / -34.929000; 138.601000پۆتانەکان: 34°55′44.4″S 138°36′3.6″E / 34.929000°S 138.601000°E / -34.929000; 138.601000
دانیشتووان1,291,666 (2013) (٥ەمین)
 • چڕی٦٥٩/km2 (١٬٧١٠/sq mi) (2006)[١]
دامەزران28 December 1836
ناوچە١٬٨٢٦٫٩ km2 (٧٠٥٫٤ sq mi)
ناوچەی کاتیACST (UTC+9:30)
 • هاوین(کاتی هاوینە)ACDT (UTC+10:30)
شوێن
  • ٦٥٤ km (٤٠٦ mi) NW of Melbourne
  • ٩٥٨ km (٥٩٥ mi) West of Canberra
  • ١٬١٦١ km (٧٢١ mi) West of Sydney
  • ١٬٦٠٠ km (٩٩٤ mi) SW of Brisbane
  • ٢٬١٣٠ km (١٬٣٢٤ mi) East of Perth
ناوچە خۆجێیەکانی حکومەتی ئوسترالیای باشوور18
تێکڕای بەرزی پلە تێکڕای نزمی پلە باراب بارینی ساڵانە
22.1 °C
72 °F
12.1 °C
54 °F
٥٤٥٫٣ mm
٢١٫٥ in

ئەدێلەید ناوەندی ویلایەتی ئۆسترالیای باشوورە کە زۆرترین دانیشتوانیشی لە خۆ گرتوە و پێنجەمین شاری پڕ دانیشتووی ئۆسترالیایە، ئەو شارە نزیکەی ١، ٢٩٠، ٠٠٠ی دانیشتووی ھەیە، بە دانیشتوانی شاری ئەدێلەید، «ئەدێلەیدیەن» دەوترێ.

ئەدێلەید شارێکی کەنار دەریایە کە لە کەناری ڕۆژھەڵاتی کەنداوی "سێینت ڤینسێنت" لە "ئەدێلەید پڵێین" درووست کراوە. ئەو شارە لە باکووری نیمچە دوورگەی "فلۆریۆ" نێوان "کەنداوی سێینت ڤینسێنت" و زنجیرە چیا نزمەکانی "لافتی" ھەڵکەوتووە. شار تا ٢٠ کیلۆمەتر زیاتریش بەرەوە زنجیرە چیاکان زیادی کردوە، لە حاڵێک دا کە نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لە "گاولێر" و سنورە باکووریەکانی لە کەناری "سێلیکس" دوورن.

ئەدێلەید لە ساڵی ١٨٣٦ وەکوو ناوەندی نیشتە جێ کردنەوەی پەنابەرە ئازادە بەریتانیەکان درووست کرا و وەکوو ڕێزگرتنێک لە شاژن ئەدێلەید (ھاوسەری ئەڵمانی، شا ویلیەمی چوارەم) ئەدێلەید ناو نرا. کۆلۆنێل ویلیام لایت، داڕشتنی شارەکەی کرد و شوێنەکەی لە نزیک ڕووباری "تۆڕێنز" ھەڵبژارد، شوێنێک کە شوێنی سەرەکی ژیانی خەڵکی "کاوورنا" بوو

لایت نەخشەی ئەدێلەیدی بە شێوەیەک داڕشت کە وەکوو تۆر وایە و شەبەکە شەبەکەیە کە شەقامی پان (بولڤار) و مەیدانی گەورەی بۆ دانراوە کە دەوریان بە پاڕک گیراون، ئەدێلەید ھەر لە سەرەتای درووست بوونی لەسەر بنەمای ئازادی ئایینی و پابەندبوون بە پێشڕەوی سیاسی و ئازادی شارۆمەندیەکان درووست بوو، و ھەر بۆیەش پێ دەڵێن "شاری کەنیسەکان".

وەکوو ناوەندی حکوومەتی و بازرگانی ئۆسترالیای باشوور، ئەدێلەید دام و دەزگای زۆری لە خۆدا جێ کردۆتەوە. زۆرتری ئەو ناوەندانە لە ناوەندی شار و لە درێژایی (بولڤار) ی "نورس تراس" شەقامی "کینگ ویڵیەم" و شوێنە جۆراوجۆرەکانی ناوەندی شار کۆبوونەتەوە.

ھەنووکە ئەدێلەید بە ھۆی بۆنە جۆراوجۆرەکانی، ڕووداوە وەرزشیەکان، خواردن، خواردنەوە، کەلتوور، خەتی کەنار دەریای دوور و درێژ و ئامرازە سەربازیە جۆراوجۆرەکان نابانگی ھەیە. ئەو شارە لە پێڕستی گۆڤاری ئێکۆنۆمیست بۆ ئەو شارانەی باشترین شوێنن بۆ نیشتە جێ بوون لە ٢٠١٠ دا، لەناو دە شاری یەکەمی جیھان دابوو و لە ساڵی ٢٠١١ لە لایەن "شۆڕای مڵکەکانی ئۆسترالیا" باشترین شاری نیشتە جێ بوون ناونرا.

کەش و هەوا[دەستکاری]

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «Adelaide (Kent Town, 1977–2013)»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
بەرزترین پلەی تۆمارکراو ٤٥٫٧ ٤٤٫٣ ٤١٫٩ ٣٦٫٩ ٢٩٫٢ ٢٥٫٤ ٢٣٫١ ٣٠٫٤ ٣٤٫٣ ٣٩٫٠ ٤٣٫٠ ٤٢٫٥ ٤٥٫٧
نێونجی بەرزترین پلە ٢٩٫٣ ٢٩٫٤ ٢٦٫٤ ٢٢٫٧ ١٨٫٩ ١٦٫١ ١٥٫٣ ١٦٫٦ ١٩٫٠ ٢١٫٨ ٢٥٫٢ ٢٧٫٠ ٢٢٫٣
نێونجی کەمترین پلە ١٧٫١ ١٧٫٢ ١٥٫٣ ١٢٫٤ ١٠٫٢ ٨٫١ ٧٫٥ ٨٫٢ ٩٫٧ ١١٫٥ ١٤٫١ ١٥٫٦ ١٢٫٢
کەمترین پلەی تۆمارکراو ٩٫٢ ٩٫٥ ٧٫٢ ٤٫٣ ١٫٥ −٠٫٤ ٠٫٤ ١٫٦ ٢٫٦ ٤٫٧ ٥٫٣ ٨٫٠ −٠٫٤
نێونجی باران بارین میلیمەتر ١٩٫٠ ١٣٫٥ ٢٧٫٢ ٣٩٫٦ ٥٩٫٩ ٧٩٫٣ ٧٥٫٩ ٦٩٫٢ ٥٨٫٧ ٤٢٫٨ ٣٠٫٢ ٢٨٫٦ ٥٤٤٫٩
نێونجی ژمارەی ڕۆژە باراناوییەکان (≥ ٠.٢ mm) ٤٫٤ ٣٫٦ ٥٫٨ ٨٫٠ ١٢٫١ ١٤٫٩ ١٦٫٣ ١٦٫٦ ١٣٫٤ ١٠٫٢ ٨٫٢ ٧٫٠ ١٢٠٫٥
نێونجی شێی ڕێژەیی (٪) ٣٦ ٣٦ ٤١ ٤٧ ٥٥ ٦١ ٦٠ ٥٥ ٥١ ٤٥ ٤٠ ٣٩ ٤٧
نێونجی مانگانەی سەعاتەکانی ھەتاوی بوون ٣٢٥٫٥ ٢٨٥٫٣ ٢٦٦٫٦ ٢١٩٫٠ ١٦٧٫٤ ١٣٨٫٠ ١٤٨٫٨ ١٨٦٫٠ ٢٠٤٫٠ ٢٥٧٫٣ ٢٧٣٫٠ ٢٩٤٫٥ ٢٬٧٦٥٫٤
سەرچاوە: Bureau of Meteorology [٢]

ئەلبۆمی وێنە[دەستکاری]

پانۆڕامای خانەی پارلەمان، کازینۆ و بنکەی ڕێگای ئاسن و ناوەندی فێستیڤاڵ
وێنەی پانۆڕامای شاری ئەدێلەید لە شەو دا

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Australian Bureau of Statistics (17 March 2008). "Explore Your City Through the 2006 Census Social Atlas Series". Retrieved 19 May 2008.
  2. ^ "Climate statistics for ADELAIDE (KENT TOWN)". Climate statistics for Australian locations. Bureau of Meteorology. Retrieved January 16, 2014.

سەرچاوەکان[دەستکاری]