ئینریکێ ئیگلێسیاس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئینریکێ ئیگلێسیاس

ئینریکێ ئیگلێسیاس (بە ئیسپانیایی: Enrique Iglesias) (لە دایکبووی ٨ی ئایاری ١٩٧٥) گۆرانبێژێکی ئیسپانییە، کوڕی گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئیسپانی خولیۆ ئیگلێسیاسە. بە زمانەکانی ئینگلیزی و ئیسپانیایی گۆرانی دەچڕێ. یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە ئەلبوومەکانی برەوێکی زۆریان لە بازاڕدا ھەیە. لەگەڵ چەندین گۆرانیبێژی بەناوبانگی تردا گۆرانی چڕیوە وەک جێنیفێر لۆپەز، پیتبووڵ، لیل واین و زۆری تریش. کاتێک کە مناڵ بووە دایک و باوکی لێک جیا بوونەتەوەو پاشان کاتێک کە ئێنریکیێ تەمەنی ٧ ساڵ بووە لەگەڵ باوک و براکەی چوون بۆ مەیامی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. وە ھەروەھا چەند فیلمێک دا بەشداریکردووە و کە بەناوبانگترینیان How I met your Mother. ئەو لە ساڵی ٢٠٠١we لەگەڵ ئاننا کۆرنیکۆڤای تێنیسزانی ڕووسی پەیوەندیان ھەیە کە بۆ یەکەم جار لە ڤیدیۆی ئێسکەیپ یەکتریان دیت و بۆ ماوەی ١٢ ساڵ پێکەوە بوون پاش ئەوەی کە ئاننا چەند جارێک لە ئێنریکە دووگیان بووۆ ئێنریکە نەیھێشتوە کە مناڵەکەیان ببێ ئەو ھاوسەرگیری لەگەڵ ئاننا نەکردوە چونکە ئەو باوەڕی بە ھاوسەرگیری نیە و پێوایە خۆشەویستی بەبێ ھاوسەرگیریش دەبێت. وا پاش ١٢ ساڵ لە مانگی شوباتی ٢٠١٤ ئێنریکی لە ئاننا جیابۆوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی