ئینتێل
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
بەشدارگەی ئینتێل (بە ئینگلیزی: Intel Corporation) کۆمپانیایەکی ئەمریکایییە کە لە بواری تەکنۆلۆژیا کار دەکا و بەگوێرەی داھات گەورەترین سازکەری تەڵەزمی نیمچەگەیێنەرە لە جیھاندا. ئینتێل داھێنەری زنجیرە وردەپێواژۆکارەکانی (میکرۆپرۆسێسۆر) ئیکس٨٦ -ە، ئەو پێواژۆکارانەی لە زۆربەی کۆمپیوتەرە کەسییەکاندا دەدۆزرێنەوە. ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە و بنکەکەی لە سانتاکلارای کالیفۆرنیادایە.