ئیمۆ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنەی کوڕێکی ئیمۆ
وێنەی کچێکی ئیمۆ

ئیمۆ (بەئینگلیزی:Emo) کورتکراوەی زاراوەی یاخی بوونە و خاوەن دەروونێکی ھەستیارە. کە دەگوترێ (emotive) واتە کەسایەتیەکی هەستیار

سەرهەڵدانی ئیمۆ[دەستکاری]

ئیمۆ بۆ یەکەمین جار لە وڵاتانی کیشوەری ئەمریکای باکوور سەریھەڵدا و بوو بە دیاردەیەک ، ئەمەش لەپێناو دەرخستنی ھەست و سۆزی خۆیان،بەگشتی ئەوەی کە لەبارەی ئیمۆ دەگوترێ ئەوەیە کە ئیمۆ دیاردەیەکی ترسنکاک نییە، بەڵکو بە قۆناغێکی ھەرزەکاری دادەنرێت کە مرۆڤ پێی دا تێپەڕ دەبێت.

کەسایەتی ئیمۆ[دەستکاری]

خەمبار رەشبین شەرمن بێدەنگی وە زۆربەی کات بە خەمباری دەر دەکەون و هەندەک جار فرمێسک بەچاویانەوە ئە بینرێت ئەمەش بە هۆی ئەوەی کە ئەمانە کەسانێکی هەست ناسک و سۆزدارین . ئەمەش بە هۆی ئەوەی کەژیانێکی سەختیان هەیە وە هەندەکیان بە هۆی نا ئارامی باری خیزانەکەی یان ئەڵێن کەس نیە لێمان تێبگات یان هەستمان پێ بکات بۆیە لەنێوان خۆیان وەک گروپێک ئەبینرێن .ئەو ئازارو خەفەتانەی کە لەژیانیدا توشی هاتووە وە وایان لێ ئەکات لەشی خۆیان بریندار بکەن یان بیر لە خۆکوشتن بکەنەوە

ڕۆشەنبیری ئیمۆ[دەستکاری]

ئیمۆیەکان ھەندێک روو لە نووسینی ھۆنراوەی خەمگین دەکەن و شتی خەماوی دەخوێننەوە، رەنگە ئەمەش ھۆکاری ئەوە بێت کە ئیمۆیەکان ئەگەر تووشی کێشەیەکی زۆر بچووکیش بن، بەڵام ھەرزوو ئەم کێشەیە زۆر گەورە دەکەن.

میوزیک و ئیمۆ[دەستکاری]

جۆرێکە لە میوزیکی ڕۆک یا میتال کە لە ناوەراستی ١٩٨٠ وە دامەزرا کە باس لە ئازارو خەفەت ئەکات وە وشەکانی لە روی واتاوە هەستیارن بەڵام لە ڕوی ئاوازەوە برێک هەژارە چونکە زۆر لە ڕەخنە گرەکان ئەمەیان وتوە.

شێوازی ئیمۆ[دەستکاری]

زۆربەی کات جلی رەنگ تۆخ یان رەش لەبەر ئەکەن پانتۆڵی و تی شێرتی تەسک لەبەر ئەکەن کە زۆرێک لە جلە کانیان دڕاون یان کراوەن وە لە سەریان وشەی گۆرانیە بەناوبانگەکانی گۆرانی ڕۆکی لێ نوسروە لەگەل جۆرەها زینەی سەیر بۆ خۆ ڕازاننەوە، بەڵام هەر کەسێک ئەمانەی کرد مەرج نیە ئیمۆ بێت بەڵکو زۆریان هەر بۆ سەرنج ڕاکێشان ئەمانا ئەکەن وە هەروەها قژی کورەکان بە پێشی دەموچاویانا هاتۆتە خوارێ وە قژی کچانیش زربەیان لەدواوە درێژە و ڕەنگێکی ڕەشی تۆخە وە کوڕیشو کچیان چاویان رەش ئەکەن

ئیمۆ و شیەیتان پەرستی[دەستکاری]

ھەندێک پێیانوایە کە ئیمۆیەکان شەیتانپەرستن، بەڵام ئەم بۆچوونە دوورە لە راستییەوە، چونکە ئیمۆیەکان ئایینێکی دیاریکراویان نییە، بەڵکو بەگشتی بەوانە دەگوترێت کە لە دڵەڕاوکێ و خەم و خەفتدا بژین و مەیلیان بۆ خۆکوشتن بچێت، بەڵام ئەو بۆچوونە دوورە لە راستییەوە کە گوایە ئیمۆیەکان شەیتان دەپەرستن.


سەرچاوە[دەستکاری]