ئیلێنا میلاشینا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیلێنا میلاشینا، لە ساڵی ٢٠١٣ لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی.

ئیلێنا میلاشینا (بە ڕووسی: Милашина؛ لە دایکبووی ١٩٧٨) ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەرێکە لە ڕۆژنامەی نۆڤیا گازیتا. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩، خەڵاتی ئەلیسۆن دیس فۆرگسی پێدرا لەلایەن ھیومەن ڕایتس وۆچ لەبەرامبەر چالاکییەکانی.[١] ئەو بەردەوامە لە لەکاری لێکۆڵینەوە، یەکەم کاریشی لێکۆڵینەوەبوو لە تیرۆرکردنی ھاوڕێی ڕۆژنامەنووسی ئانا پۆلیتکۆڤسکایا کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە مۆسکۆ تیرۆرکرا.

لە ٥ی نیسانی ٢٠١٢، ئیلینا، لەگەڵ ھاوڕێکەی ئێلا ئاسۆیان، لەلایەن کەسێکی نەناسراوە ھێرشیان کرایە سەر لەشاری بالاشیکا کە دراوسێی مۆسکۆیە.[٢] ئیلێنا لە ئازاری ٢٠١٣، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر چالاکییەکانی وەک ڕۆژنامەنووسێکی بوێر.[٣]

لەوکاتەی سەردانی گرۆزنی کرد لە چیچان، ئەوا لەڕۆژی ٦ی شوباتی ٢٠٢٠ بەمەبەستی ئامادەبوون لە دادگایییەک، ئەوا خۆی و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ مارینا دوبرۆڤینا لەلایەن ژنێکی نەناسراوەوە ھێرشیان دەکرێتەسەر.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Elena Milashina, Russia". Human Rights Watch web site. October 1, 2009.
  2. ^ "Investigative Journalist Brutally Beaten in Russia". Committee to Protect Journalists web site. April 5, 2012.
  3. ^ "Dissident Tibetan Writer Wins The US Government 2013 International Women of Courage Award". VOA (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-06-30.
  4. ^ "Reporter who exposed Chechen gay purge attacked". BBC News (بە ئینگلیزی). 2020-02-07. Retrieved 2020-02-26.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ئیلێنا میلاشینا باس لە ھەوڵی تۆقان و کووشتنی ئەوانە دەکات کە ڕەخنە لەحکوومەت دەگرن لەکارەکانی لە باکووری قەفقاز - ڤیدیۆیەک لەلایەن دیموکراسی ناو !