ئۆماشوو (ئەڵقەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا)
"ئۆماشوو" | |
---|---|
ئەڵقەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
ژمارەی ئەڵقە(کان) | وەرزی ١ ئەڵقەی ٣ |
دەرھێنراوە لەلایەن | جەبار ڕایسانی |
نووسراوە لەلایەن | کریستن بۆیلان |
مۆسیقای ھەڵبژێردراو | تاکیشی فوروکاوا |
وێنەگرتنی سینەمایی لەلایەن | مایکڵ بالفرای |
دەستکاریکردن لەلایەن | دەیڤد لۆبۆتز |
کاتی بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ |
کات | ٥٢ خولەک |
"ئۆماشو" ئەڵقەی سێیەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی نێتفلیکس، ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە، کە لەسەر بنەمای زنجیرە ئەنیمەیشنییە ڕەسەنەکە (٢٠٠٥–٢٠٠٨) دروستکراوەتەوە، لەژێر ھەمان ناودا. چیرۆکەکە باس لە بەردەوامی سەرکێشییەکانی ئانگ (گۆردۆن کۆرمەر) دەکات، لە گەشتەکەیدا بۆ ھێنانەدی ھاوسەنگی بۆ جیھانە پەرتەوازەکە، بە شارەزابوون لە ھەر چوار توخمەکە: ھەوا، ئاو، زەوی و ئاگر. ئەڵقەکە لە نووسینی کریستن بۆیلان و دەرھێنانی جەبار ڕایسانییە.
ئەڵقەکە تەواوکەری وەرزی یەکەمی زنجیرە ڕەسەنە ئەنیمەیشنەکەیە، ئەم ئەڵقەیە ئەڵقەکانی «پاشای ئۆماشوو»،[١] «جێت»[٢] و «پەرستگای ھەوای باکوور»[٣] لەخۆ دەگرێت. لە ئەڵقەکەدا ئانگ و ھاوڕێکانی گەشت دەکەن بۆ شاری ئۆماشووی شانشینی زەوی[٤] و لەوێ لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری تەقینەوە نھێنییەکان دەکەن کە ڕوویانداوە. ھەروەھا ئەم ئەڵقەیە یەکەم دەرکەوتنی ئێلیزابێت یووە وەک شازادە ئازولا، خوشکی بچووکی زوکۆ. ئەڵقەکە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ لەسەر تۆڕی نێتفلیکس بڵاوکرایەوە.[٥][٦][٧]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Avatar: The Last Airbender" The King of Omashu (TV Episode 2005) ⭐ 8.0 | Animation, Action, Adventure (بە ئینگلیزی), retrieved 2024-03-13
- ^ "Avatar: The Last Airbender" Jet (TV Episode 2005) ⭐ 7.6 | Animation, Action, Adventure (بە ئینگلیزی), retrieved 2024-03-13
- ^ "Avatar: The Last Airbender" The Northern Air Temple (TV Episode 2005) ⭐ 7.9 | Animation, Action, Adventure (بە ئینگلیزی), retrieved 2024-03-13
- ^ "Omashu". Ba Sing Se Wiki (بە ھیندی). Retrieved 2024-03-13.
- ^ "Avatar: The Last Airbender" Omashu (TV Episode 2024) ⭐ 7.0 | Action, Adventure, Comedy (بە ئینگلیزی), retrieved 2024-03-13
- ^ "Avatar The Last Airbender 2024 S 1 E 3 Omashu / Recap". TV Tropes. Retrieved 2024-03-13.
- ^ "All the Episodes the 'Avatar: The Last Airbender' Live-Action Series Covers From the Original Animation". Cosmopolitan (بە ئینگلیزی). 2024-02-25. Retrieved 2024-03-13.