ئۆتۆ لیلینتاڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆتۆ لیلینتاڵ

ئۆتۆ لیلینتاڵ ناوی تەواوی کارک فیلھیلم ئۆتۆ لیلینتاڵ (ماوەی ژیان: ٢٣ی ئایاری ١٨٤٨ - ١٠ی ئابی ١٨٩٦) یەکێکە لەپێشەنگەکانی ئەو کەسانەی فڕینی باڵداریان دۆزیوەتەوە و ناسراوە بە شای فڕۆکەی باڵداری ئەڵمانیا، لە ٢٣ مایۆی ساڵی ١٨٤٨ لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، گەورەترین خەونی ئەوە بووە پەرە بە بواری فڕینی باڵدار بدات و لەنزیک ماڵی خۆیانەوە لەسەر گردۆڵەیەک بە فڕۆکە باڵدارەکەی دەفڕی بە ئاسمانا و ھەموو تەمەنی بە تاقیکردنەوەی فڕین بەسەر بردووە.

ئۆتۆ لیلینتاڵ خاوەنی بزوێنەرێکی بچوکیش بووە و لەسیستمی بۆڕی ھەڵمیدا پشتی پێبەستراوە و ئەو بزوێنەرەی ئەو داھێناوە لەھەموو بزوێنەرەکانی دیکەی ئەو کاتە باشتربووە، بەھۆی ئەم داھێنانەیەوە بژێوی ژیانی بۆ دابینکراوە و ئەمیش ھەموو کاتەکانی ژیانی لەبواری فڕینی باڵدار بەسەربردووە و لەساڵی ١٨٤٩ دەستی کردووە بە تاقیکردنەوەکانی لە بواری فڕیندا و لەساڵی ١٨٩١ کۆپتەرێکی باڵداری لە شێوەی پیتی ئەی ئینگلیزی دروستکردووە و ساڵی ١٨٩٤ وەکو داھێنەرێک لەلایەن ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاوە خەڵات کراوە و تاکو ئەمڕۆش جێ پەنجەی لەبواری فڕینی باڵداردا دیارە.

لیلینتاڵ چەند توێژینەوەیەکی سەرەکی بۆ فڕینی باڵدارەکان کردووە و دواتر بە فڕۆکەی باڵدار دەستی کردووە بەتاقیکردنەوەکانی فڕین، بەڵام ئەو ئەوکاتە ئەوەی نەدۆزیوەتەوە کە بەو فڕۆکە باڵدارە بەرەو بەرزایی ئاسمان بڕوا بەڵکو تەنھا لەبەرزاییەکانەوە فڕیوە و لەزەوی نیشتۆتەوە و ھەوڵێکی زۆری داوە پەرە بەفڕینی فڕۆکەی باڵدار بدات و لەزۆربەی تاقیکردنەوەکانیشیدا سەرکەوتووبووە.

کارک فیلھیلم ئۆتۆ لیلینتاڵ لە ٩ی ئابی ساڵی ١٨٩٦ دوای ئەوەی لە بەرزایی ١٧ مەترەوە بە فڕۆکە باڵدارەکەی کەوتە خوارەوە بڕبڕەی پشتی شکا و لە ١٠ی ئابی ساڵی ١٨٩٦ کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی گشتی بەرلین نێژراوە.

سەرچاوە[دەستکاری]