ئای سی دی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆدە جێگیرەکانی نێونەتەوەییی بۆ دەست نیشانکردنی نەخۆشی و کێشە پەیوەندیدارەکان بە تەندروستی ھەروەھا بە (ئای سی دی) ناسراوە پێرستی چەن کۆدێکە بۆ دیاریکردنی نەۆشخییەکان و کێشەکانی پەیوەندیدار بە تەندروستی، کە کۆدێکی تایبەت و بێ ھاوتای بۆ ھەر حاڵەتێک دیاریدەکرێت

  • ھەموو حاڵەتێکی نەخۆش (لەناویدا کێشە دەروونیەکان)
  • نیشانەی تایبەتی ھەیە ئەگەر ھاتوو حاڵەتەکەی ڕوون نەبوو چ حاڵەتێک ئەم نیشانەیەی ھەیە، (بۆ نمونە نەخۆشێک کۆکەی ھەیە بەڵام دکتۆرەکەی نەیزانی بۆچی ئەوا تەنھا کۆدێکی ئای سی دی بەکاردێنێت بۆ کۆکەکەی.
  • ئەو گۆرانکاریانەی لە جەستە ڕوودەدەن، یان ئەنجامی نائاسایی (ئەگەر ھاتوو نەزانرا و ڕوون نەبوو چ حاڵەتێکی ھەیە)
  • برینداری یان نەخۆشی کە بەھۆی شتێکی دەرەوەی جەستە روویداوە بۆ نمونە ( ئێسکی شکاو، سووتان، ژەھر)
  • کارە کۆمەڵایەتییەکان کە لەوانەیە کێشەی تەندروستی دروست بکەن ( بۆ نمونە، ئەگەر کار و پیشەی کەسێک کێشەی تەندروستی بۆ کەسەکە دروست کرد، یان ئەگەر تەندروستی کەسێک لە مەترسیدابوو بەھۆی ھەژاری

ئای سی دی لەلایەن ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی بڵاوکراوەتەوە یەکێک لە ئامانجەکانی ئای سی دی بریتیە لەوەی ئەوە دڵنیا بکاتەوە کەوا دکتۆرە جیاوازەکان لە وڵاتە جیاوازەکان ھەمان چارەسەری دروست بەکاردەبەن بۆ نەخۆشەکانیان کە ئەوەش کار ئاسانی دەکات بۆ ئەوەی ئەوە بزانین کەوا چۆن نەخۆشییەک کار لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر دەکات و جیاوازیەکەی بزانرێت

ئای سی دی چەندین جار گۆرانکاری و نوێکردنەوەی بەسەر ھاتووە، دواین وەشانی ئای سی دی بریتیە لە ئای سی دی یانزەئای سی دی-١١ لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لەبەر دەگیرێتەوە بۆ بەکارھێنان لە سەرەتای دەستپێکی مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ World Health Assembly news May 2019

ماڵپەرەکانی تر[دەستکاری]