ئاڵای ئیتالیا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئاڵای ئیتاڵی

ئاڵای ئیتاڵی پێکھاتووە لە سێ ڕەنگی سەۆز، سپی و سوور؛ کە لە باری ڕاوەستاو و بە یەک ئەندازە لە پاڵ یەکدان. ئەمە ئاڵای فەرمیی کۆماری ئیتاڵیایە کە لە ٧ ژانڤیەی ١٧٩٧ لە لایەن ناپیلۆن بوناپارتی ئیمپڕاتووری فەڕەنسییەوە دانراوە.

واتای ئەو ڕەنگانە[دەستکاری]

ئەو ڕەنگانە لە بنەمادا لە پاش شکستھێنانی ئیتاڵی لە دوای ساڵی ١٧٩٧، لە ژێر کاریگەری فەڕەنسییەکاندا ھەڵبژێردراون. ئەوەش وەکۆ نموونەیەکە لە ئاڵای سێ ڕەنگی فەڕەنسا کە لە ساڵی ١٩٧٤دا دانراوە. ھەرکام لەو ڕەنگانە بە واتایەک دێن. ڕەنگی سەوز بە واتای سرووشت، سپییەکەی بە واتای بەفری سەر زنجیرە کێوەکانی ئاڵپ و سوورەکە بە واتای ئەو خۆێنەیە کە بۆ سەربەخۆیی ئەو وڵاتە پێشکەش کراوە.

بە پێی ھندێک سەرچاوە، سەوز بە واتای ھیوا، سپی بیر و باوەڕ و سوورەکە بە خێرخۆازی دەژمێردرێن.

لە مێژوودا[دەستکاری]

ڕۆژی ئاڵا[دەستکاری]

ساڵی ١٩٩٧ بە بۆنەی ٢٠٠ھەمین ساڵڕۆژی پەسەندکرانی ئەو ئاڵا سێ‌رەنگە، ڕۆژی ٧ی ژانڤیە وەکوو «ڕۆژی ئاڵای نەتەوەیی» ڕاگەیندراو و لەو ساڵەوە ھەر ساڵ یادی دەکرێتەوە.