ئامێری ھاوسەنگکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
413x413پیکسڵ[بەستەری مردوو]

ئامێری هاوسەنگکردن ئامێرێکی پێوانەیە بەکاردەهێنرێت بۆ هاوسەنگکردنی پارچەخولێنەری ئامێرەخولاوەکان وەك ماتۆڕی کارەبایی، پانکە، تۆرباین، پەپکەیوەستێنەر، پەپکەی جوڵینەر، پەروانە، پەمپەکان٠ ئامێرەکە پێك دێت لە دووسەری نەگۆڕ، هەڵواسراوە و بێرینگەکانی لە خاڵی سەرەکی پشتگیریکراو لە ناو قاڵبێکدا٠ یەکەکە لە ژێر تاقیکردنەوە دەبەسترێت بە پلاتفۆرمەکەوە پاشان بەهۆی قایشەوە دەخولێنرێتەوە، یان بەهەوا، یان کۆتاییەکەی پەیوەستبکرێت بە سەرچاوەیەکی جوڵەوە٠ کە ئەو بەشە دەخولێتەوە ڤایبرەیشنی شوێنی هەڵبەستراوەکە دەخوێنرێتەوە بەهۆی دوو ئامێری هەستیارەوە دواتر لە ڕێگەی زانیاری بەدەستهاتوو دەتوانرێت چارەسەری بڕی ئەو ناهەوسەنگیە بکرێت کە لەو بەشەدا هەیە٠ بە پێی فەیسی زانیاریەکان دەتوانرێت چارەسەر بکرێت کە بڕی چەند کێش هەروەها لە کوێ دابنرێت بۆ هاوسەنگکردنی پارچەکە٠

بێرینگی ڕەق بەرامبەر بێرینگی نەرم[دەستکاری]

دوو جۆری سەرەکی ئامێری هاوسەنگکردن هەیە کە بێرنگی ڕەق و بێرنگی نەرم هەیە جیاوازی نێوانیان هەرچۆنێك بێت بەند بەهاڵواسین نەك بێرینگەکان٠

لە ئامێری بێرینگی ڕەق، هاوسەنگکردن بەهۆی لەرەلەری کەمتر لەچاو لەرەلەری ریزۆنانسی هەڵواسینەکە٠ لە ئامێری بێرینگی نەرم هاوسەنگکردن ئەنجام دەدرێت بەهۆی لەرەلەری ریزۆنانسی زیاتری هەڵواسراوەکە٠ هەردوو جۆری ئامێرەکە کۆمەڵێك لایەنی باش و خراپی هەیە٠ ئامێری بێرنگی ڕەق بەشێوەیەکی گشتی چەند کردارێکی جیاوازی پێ ئەنجام دەدرێت کە دەتوانرێت پارچەکانی بەدەستبگریت و لەگەڵ چەند کێشێکی جیواز بەکاربهێنیت، چونکە ئامێری باڵانسی ڕەق پێوانەی کاریگەریەکانی هێزی چەق دەکات تەنها یەکجار پێویستی بە کالیبرەیشنە٠ تەنها پێنچ دووری ئەندازەیی پێویستە بەکاربهێنرێت بۆ پێوانەکردن، دواتر ئامێرەکە ئامادە دەبێت بۆ بەکارهێنان٠ لەبەرئەوە ئامێرەکە زۆر باش کار دەکات بۆ قەبارەی کەم و مامناوەند و بەرهەمهێنان و چاککردنەوەی ئاسانە٠

ئامێری هاوسەنگی نەرم زۆر کرداری پێئەنجامنادرێت بەپێی بڕی کێشی ڕۆتۆر کە پێویستە بۆ هاوسەنگکردن٠ ئامادەکردنی ئامێرەکە بۆ هاوسەنگکردنی تەنها یەك ڕۆتۆر کاتێکی زۆر دەخایەنێت، چونکە پێویستە کالیبرەیت بکرێت بۆ چەند پارچەی جیاواز٠ بەڵام زۆر گونجاوە بۆ بەرهەمی قەبارە گەورە و هاوسەنگکردنی ورد٠

ئامێرەکانی بێرنگی ڕەق و نەرم دەتوانرێت خودکار پێکەوە ببەسترێنەوە بۆ لادانی کێش بەشێوەی خودکارانە، وەك درێلینگ و پڕکردنەوە، بە ئامێری هاوسەنگکردنی ڕەق زیاتر توانای مانەوەیان هەیە و بەرگریان بەرزە٠ بەڵام بنچینەی هەردوو ئامێرەکە دەتوانرێت پێکەوە تێکهەڵکێش بکرێت بۆ هێڵی بەرهەمهێنان کە باردەکرێت بەهۆی قۆڵەکانی ڕۆبۆت یان زۆر کەم پێویستی بە دەستی بەکارهێنەر هەیە٠

چۆنیەتی کارکردنی[دەستکاری]

بە خوولانەوەی ئە بەشەی کە لە پەیوەستە بە بێرینگەکەوە، کە هەستەوەری ڤایبرێیشنی لەگەڵ دانراوە٠ لە زۆربەی ئامێری هاوسەنگی نەرم هەستەوەری خوێندنەوەی خێرای بەکار دەهێنرێت٠ ئەم هەستەوەر کار دەکات بە جوڵەی موگناتیسی پەیوەستکراوە بە کۆیلێکی جێگیر کە ڤۆڵتیە بەرهەم دەهێنێت کە هاوڕێژەیە بۆ خێرایی ڤایبرەیشنەکە، خوێنەوەری تاودان دەتوانرێت بەکار بهێنرێ کە تاودانی ڤایبرەیشنەکە بخوێنێتەوە٠

فۆتۆسێڵ (هەندێ جار ناودەبرێت بە ڕەوگە)، سێنسەرێکی هەستیارە، یان ئینکۆدەر بەکاردەهێنرێت بۆ خوێندنەوەی خێرایی خوولانەوە، هەروەها ڕەوگوی پەیوەستداری بەشی خوولانەوە٠ زانیاری ئەم ڕەوگانە بەکاردەهێنرێت بۆ پاڵاوتنی زانیاری ڤایبرەیشن بۆ دۆزینەوەی بڕی جوڵە، یان هێز لە بەشێکی خولانەوە٠ هەروەها جیاوازی نێوان ڕەوگە و ڤایبرەیشن ئەو گۆشەیە دەدات کە ناهاوسەنگیەکەی تێدایە، بڕی ناهاوسەنگی و گۆشەی ناهاوسەنگی، ئاڕاستەبڕێکی ناهاوسەنگی دەدات

کالیبرەیشن ئەنجام دەدرێت بە زیادکردنی کێشێکی زانراو لە گۆشەیەکی زانراودا٠ لە ئامێری هاوسەنگی نەرم، پێویستە کێشی ئەزموونی زیاد بکرێت بۆ ڕووتەختی زانراو بۆ هەر بەشێك٠ لەبەرئەوەی شوێنی ڕووتەختی زانراو و دروست بە درێژایی تەوەری خولانەوە نەزانراوە، جا لەبەرەئەوە نەزانراوە کە چەند بڕ لە کێشی دراو کاردەکاتە سەر هاوسەنگیەکە٠ بە بەکارهێنانی کێشی تاقیکاری، کێشێکی زانراو لە گۆشەیەکی زانراو زیاد دەکرێت، ئاڕاستەبڕی ناهاوسەنگیەکە دەزانرێت کە هۆکاری ناهاوسەنگیەکەیە٠

چەند جۆرێکی تری ئامێری هاوسەنگکردن[دەستکاری]

ئامێری هاوسەنگکردنی جێگیر جیاوازە لە ئامێری بێرینگی نەرم واتە پارچەکە ناخولێتەوە بۆ وەرگرتنی پێوانە٠ زیاتر جێگیر دەبێت لەسەر بێرینگەکانی، پارچەکە بەشێوەی ستوونی دادەنرێت لەسەر ئەندازەی سەنتەرەکەی، جارێکیان جێگیر، هەرجوڵەیەك بەهۆی پارچەکەوە دوور لە ئەندازەیی سەنتەرەکەی دەخوێنرێتەوە بەهۆی دوو هەستەوەری ستوون لە ژێر مێزەکە و دەگەڕێنرێتەوە وەك ناهاوسەنگیەك٠ هاوسەنگیکەری جێگیر زۆر جار بەکاردەهێنرێن بۆ هاوسەنگکردنی پارچەکان بەهۆی تیرەی گەورەتر لەچاو درێژیەکەی، وەك پانکەکان٠ لایەنی باشی بەکارهێنانی پارچەی هاوسەنگکەری جێگیر، خێرایی و نرخە٠ هەرچۆنێك بێت هاوسەنگکەری جێگیر دروست دەبێت کاتێك لە یەك پلەین، جا لەبەرئەوە وردیەکەی سنوردارە٠

ئامێری هاوسەنگکردنی بلەید هەوڵدەدات بۆ هاوسەنگکردن بە پارچەکراوی، چونکە کەمترین ڕاستی و دروستی هاوسەنگکردن دوا دەکەوێت٠ بلەیدە هاوسەنگکەرەکان بەکاردەهێنرێت بۆ پارچەکانی وەك پانکەکان و پەروانەکان و تۆرباینەکان٠ لەسەر بلەیدێکی هاوسەنگکەر، هەر بلەیدێك دەبێت جیابکرێتەوە و بکێشرێت و کێشەکەی داخلی سیستەمی سۆفتوێری بەرنامەکە دەکرێت٠ دواتر سۆفتوێرەکە بلەیدەکان ڕیزبەند دەکات هەوڵدەدات دۆزینەوەی بلەیدەکان ڕێکبخات بە کەمترین بڕی ناهاوسەنگی٠

ئامێری هاوسەنگکردنی جوڵاو بەکاردەهێنرێت بۆ هاسەنگکردنی پارچەکان، کە ناتوانرێت جیابکرێنەوە و دابنرێن لەسەر ئامێری هاوسەنگکردنەکە، عادەتەن ئەو پارچانەی کە لە کارکردندان وەك تۆرباینەکان و پەمپەکان و ماتۆرەکان٠ هاوسەنگکەری جوڵاو دەبێت بەهۆی لادانی هەستەوەرەکانی، وەك خوێندنەوەری تاودان و فۆتۆسێڵ، کە دەبەسترێت بە قاڵبێکەوە یان نزیك لەو پارچەی کە ئیش دەکات٠ بنیاتنراوە لەسەر دیاریکردنی ڤایبرەیشنەکان، ژمێرکاریان بۆ دەکرێت لە ناهاوسەنگی پارچەکان٠ چەندینجار ئەم ئامێرانە یەکەیەکی شیتەڵکردنی تێدایە لەبەرئەوە باری پارچەکانی دەتوانرێت چاودێری بکرێت بە بێ باکارهێنانی فۆتۆسێڵ و ڤایبرەیشنی نەخولانەوە شیبکرێتەوە٠

هەروەها سەیری ئەمانە بکە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

http://www.jp-balances.com/info/hard-bearing-vs-soft-bearing-225829.html

زیاتر خوێندنەوە[دەستکاری]

  • Adolf Lingener: Auswuchten. Theorie und Praxis. Verlag Technik, Berlin und München 1992, ISBN 3-341-00927-2
  • Hatto Schneider: Auswuchttechnik. 6. Auflage. Springer, Berlin u. a. 2003, ISBN 3-540-00596-X
  • Schenck Trebel Corporation (1990), Fundamentals of balancing (3rd ed.), Schenck Trebel Corporation.

بەستەرە دەرەکیەکان[دەستکاری]