گڕکانناسی
ڕواڵەت
گڕکانناسی | |
---|---|
بەشێکە لە | زەویناسی |
بوارەکانی خوێندن | volcanism |
جێبەجێکار | گڕکانناس |
گڕکانناسی[١] لقێکی زەویناسییە کە لێکۆڵینەوە لە گڕکانەکان، ژیلەمۆ، ماگما و دیاردە جیۆلۆجی، جیۆفیزیکی و جیۆکیمیایییە پەیوەندیدارەکان دەکات.[٢][٣]
گڕکانناس زەویناسێکە کە لێکۆڵینەوە لە چالاکیی تەقینەوەیی، پێکھێنانی گڕکانەکان و تەقینەوە ھەنووکەیی و مێژوویییەکانیان دەکات. گڕکانناسان زۆرجار سەردانی گڕکانەکان دەکەن (بەتایبەتی ئەوانەی چالاکن)، بۆ چاودێریکردنی تەقینەوە گڕکانییەکان و کۆکردنەوەی بەرھەمی تەقینەوەکان لەوانە تێفرا (وەک خۆڵەمێش یان بەردەپێ)، بەرد و ژیلەمۆ. یەکێک لە سەرنجە سەرەکییەکانی لێکۆڵینەوە پێشبینیکردنی تەقینەوەکانە؛ و لە ئێستادا ھیچ ڕێگەیەکی ورد بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە نییە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Volcanology»، فەرھەنگی کوردستانیکا، عەلی جەوشەنی (ئینگلیزی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣.
- ^ GEOLOGYSCIENCE (٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «Volcanology " Geology Science». Geology Science (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Volcanology | geology | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گڕکانناسی تێدایە. |