کۆمەڵە فەرمان
کۆمەڵە فەرمان (بە ئینگلیزی: Instruction set) یا نژیاروانیی کۆمەڵە فەرمان (بە ئینگلیزی: Instruction set architecture یا ISA) ئەو بەشە لە نژیاروانیی کۆمپیوتەرە کە پێوەندیی بە پرۆگرامینگەوە ھەیە، کە ئەمەش داگری جۆرەدراوە بنەچەیییەکان، فەرمانەکان، شێوازەکانی ناونیشاندان، نژیاروانیی بیرگە، مامەڵە لەگەڵ ئاوارتە و ناوبڕ، تێچوو/دەرچوو -ی دەرەکییە.
نژیاروانیی کۆمەڵە فەرمان ئەبێ لە وردەنژیاروانی جیا بکرێتەوە. وردەنژیاروانی کۆمەڵێک تەکنیکی داڕشتنی پرۆسەسۆرە بۆ پیادەکردنی کۆمەڵە فەرمان. کۆمپیوتەرگەلێک بە وردەنژیاروانیی لێکجیاوازەوە ئەتوانن یەک کۆمەڵە فەرمان بەکار بێنن. بۆ نموونە، Intel Pentium و AMD Athlon دوو وەرگێڕاوەی زۆرلێکنزیکی کۆمەڵە فەرمانی x86 -یان پیادە کردووە، کەچی دیزاینی ناوەوەیان زۆر لێکجیاوازە.
پۆلاندنی کۆمەڵەفەرمانەکان
[دەستکاری]- کۆمپیوتەر بە کۆمەڵەفەرمانی ئاڵۆزەوە (Complex instruction set computer) زۆر فەرمانی تایبەتی ھەیە کە لەوانەیە بەدەگمەن لە پرۆگرامگەلی پراکتیکدا بەکار بھێنرێن.
- کۆمپیوتەر بە کۆمەڵەفەرمانی داشێنکراوەوە (Reduced instruction set computer) تەنیا ئەو فەرمانانە پیادە ئەکا کە بەزۆری لە پرۆگرامەکاندا بەکار ئەھێنرێن و، بەم شێوەیە پرۆسەسۆرەکە سادە ئەکاتەوە. لە وەھا کۆمپیوتەرێکدا، کردارگەلی ئاڵۆزتر بە سابڕوتین پیاد ئەکرێن.
لە باری تیۆرییەوە، دوو جۆری گرنگی تر ھەن کە بریتین لە:
- کۆمپیوتەر بە کۆمەڵەفەرمانی مینیماڵەوە (Minimal instruction set computer) و
- کۆمپیوتەر بە یەک کۆمەڵەفەرمانەوە (One instruction set computer)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆمەڵە فەرمان تێدایە. |