کۆمەڵە فەرمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمەڵە فەرمان (بە ئینگلیزی: Instruction set) یا نژیاروانیی کۆمەڵە فەرمان (بە ئینگلیزی: Instruction set architecture یا ISA) ئەو بەشە لە نژیاروانیی کۆمپیوتەرە کە پێوەندیی بە پرۆگرامینگەوە ھەیە، کە ئەمەش داگری جۆرەدراوە بنەچەیییەکان، فەرمانەکان، شێوازەکانی ناونیشاندان، نژیاروانیی بیرگە، مامەڵە لەگەڵ ئاوارتە و ناوبڕ، تێچوو/دەرچوو -ی دەرەکییە.

نژیاروانیی کۆمەڵە فەرمان ئەبێ لە وردەنژیاروانی جیا بکرێتەوە. وردەنژیاروانی کۆمەڵێک تەکنیکی داڕشتنی پرۆسەسۆرە بۆ پیادەکردنی کۆمەڵە فەرمان. کۆمپیوتەرگەلێک بە وردەنژیاروانیی لێکجیاوازەوە ئەتوانن یەک کۆمەڵە فەرمان بەکار بێنن. بۆ نموونە، Intel Pentium و AMD Athlon دوو وەرگێڕاوەی زۆرلێکنزیکی کۆمەڵە فەرمانی x86 -یان پیادە کردووە، کەچی دیزاینی ناوەوەیان زۆر لێکجیاوازە.

پۆلاندنی کۆمەڵەفەرمانەکان[دەستکاری]

لە باری تیۆرییەوە، دوو جۆری گرنگی تر ھەن کە بریتین لە: