ڕادۆج دۆمانوویچ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕادۆج دۆمانوویچ

لەدایکبوون١٦ی فۆرییە ١٨٧٣
ئوسیشتە، سڕبیا
مەرگ١٧ی ئاگۆست ١٩٠٨
نەتەوەسڕبیا
پیشەنوسھر، مامۆستا، ڕۆژنامھنووس

ڕادۆج دۆمانوویچ (١٦ی شووباتی ١٨٧٣ – ١٧ی ئابی ١٩٠٨) نووسەر، ڕۆژنامەوان و مامۆستای سیربیستانی بوو، بە ناوبانگترین چیڕۆکی کورتی ئینتقادی ئەو بوو.

ژیاننامە[دەستکاری]

ڕادۆج دۆمانوویچ لە گوندی ئوسیشتە لە سڕبیای ناوەڕاست لەدایکبوو. ئەو سەردەمی مامناوەندی لە کروشێڤاتس و کۆلێجی فەلسەفەی زانکۆی بێلگرادی تێپەڕ کردووە و لەوێ زمان و مێژووی سیربی فێر بوو. لە ساڵی ١٨٩٥ تا ١٨٩٨ دۆمانوویچ لە باشووری سیربیستان مامۆستای زمان و مێژووی سیربی بوو.[١]

لە دەورانی مامۆستایی دەستی کرد بە نووسین یەکەمین چیڕۆکی ڕێئاڵیستی. بەھۆی پشتگیری لە حیزبی بەرامبەر، کارەکەی لە دەست دا و لەگەڵ بنەماڵەی چوون بۆ بیلگڕادی. لە بیلگراد، ئەو لە ڕۆژنامە جۆراوجۆرەکانی سیاسی و ئەدەبی، نووسینی مەقالەی سیاسی و چیڕۆکی ڕەخنەگرانە دەستی بە کار کرد و فێڵ و تەڵەکەکانی ڕژیمی حاکمی ڕاستەوخۆ دەخستە بەر ھێرش. بە ناوبانگ بوونی ڕادۆج بە بڵاوکردنەوەی بە ناوبانگترین بەسەرھاتەکانی وەکوو «ڕێبەر» (١٩٠١) و «ئۆسترادیا» (١٩٠٢) ڕووی دا. ئەو بەھۆی تێبینینی پێکنەھاتوو لەگەڵ حوکمەت، وەک یەکێک لە دژە ڕاستەقینەکانی سیلسیلەی ئۆبرنۆیچ و ڕژیمی زاڵمی ئەو ناسرا.

بە دوا ھێرشی ناوخۆی ١٩٠٣ و گۆرانی ڕژیم، دۆمانوویچ لە ویزارەتی پەروەردە، نامەیێکی وەرگرت و حوکمەتی تازە ئیزنی پی دا بۆ یەک ساڵ تەخەسوس بۆ ئاڵمان بچێت، کە لە مونیخ ئەو کاتەی تێپەڕ کرد. لە دوا گەرانەوەی بۆ سیربیستان، ڕادۆج خۆی وەکوو کەسێکی بێ ئومێد و بێ ھیچ شانسێکی ڕاستەقینە بۆ ژیان لە کۆمەڵگا دۆزییەوە. ئەو ڕۆژنامەی حەفتانەی سیاسی خۆی بە ناوی «ئوسترادیا» ڕێک خست، کە لە ئەو ڕۆژنامە ئیدانەی بە ڕەخنە گرتن لە لاوازی دێمۆکراسی تازە دا، بەڵام نووسینی ئەو ئیتر وەک جاران قوەتی نەبوو.

ڕادۆج دۆمانوویچ لە دوا کاتێکی زۆر لە بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی خراپی ڕیخۆڵە و سێل، نیو کاتژمێر لە دوا نیوەشەوی ١٧ ئاگۆستی ١٩٠٨، لە تەمەنی ٣٥ ساڵی گیانی لە دەست دا. بەرھەمە بەڵاونەکراوەکانی ئەو لە شەری جیھانی یەکەم لە بەین چوو. بەھۆی ڕۆڵی گرینگ لە شەڕ لەگەڵ ھێزەکانی ئیستبدادی و ھەستی شۆخی بازی، باشترین نووسەر لە بواری پێکەنین لەڵسیربیستان لە سەرەتای سەدەی ٢١ ناسرا.[٢]

بەرھەمە ئەدەبییەکان[دەستکاری]

ھەندێک لە بە ناوبانگترین بەرھەمەکانی ڕادۆج دۆمانوویچ بریتین لە:

  • شەیتان، ١٨٩٨
  • خەلاس بوونی ھەستەکان، ١٨٩٨
  • ڕێبەر، ١٩٠١
  • کرالۆیۆیچ ماڕکۆ بۆ دووھەمین جار لە ناو سیربەکان، ١٩٠١
  • بەحری مردوو، ١٩٠٢
  • تێگەیشتوویی یەک مانگای سیربی مەعموولی، ١٩٠٢
  • ئۆسترادیا، ١٩٠٢

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Živojin Boškov (1971). Živan Milisavac (ed.). Jugoslovenski književni leksikon [Yugoslav Literary Lexicon] (بە سڕبی و کڕواتی). Novi Sad (SAP Vojvodina, SR Serbia): Matica srpska. p. 97-98.
  2. ^ پڕۆژەی «ڕارۆئە دۆمانوویچ»

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]