وتووێژ:چارەسەری گەرمی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمە ناوێکی باش نییە، treatment لێرە یانی خۆشەکردن واتە ئامادەکردن بۆ بەکارھێنان، وەک خۆشەکردنی چەرم یان ناوکە تاڵەی قەیسی. با بیکەین بە خۆشەکردن بە گرما. -Aza (لێدوان) ‏٠٧:٠٨، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خۆشەکردن ئێستا ئەوەندە باو نییە، لەوانەیە زۆرینەی خەڵک نەزانن چییە. (تکایە بۆ جارەکانی دیکەش کاتێک وتووێژێک لەسەر ناوێک دەکەنەوە، وەک سەرباسێک زیادی بکەن بە دانانی «== ناو ==»). سەرچیا‏١٧:١١، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەی مانای چارەسەریی گەرمی چییە؟ کەس بیبیسێ وا ئەزانێ باسی چارەسەرکردنی نەخۆشین بە گەرمی ئەکەی. بێ مانایە. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٣٧، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نەمگوتووە ئەم ناوە ڕاستە یان ھەڵەیە، تەنیا لەگەڵ پێشنیارەکەت نەبووم. دەکرێت ناوێکیش نامۆ بێتە بەر گوێ ئەگەر خەڵک نەیبیستبێ، ئەمەش ئاسایییە. ئەوە شتێک نییە کە وەک قسەیەکی ڕۆژانە بێت، زۆرتر بابەتێکی زانستییە. سەرچیا‏١٨:٤٧، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]