وتووێژ:سەرۆک کۆمار

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمە وتاری President یان سەرۆک ـە نەک President of Republic یان سەرۆک کۆمار! چی لێ بکەین باشە؟--برووسک (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شتەکە ھەندێک ئەستەمە. President خۆی یانی سەرۆک بەڵام ئێستا زیاتر بە مانای سەرۆک کۆمار بە کاری دەھێنن. لە ویکی عەرەبیشدا ئاماژەی پێ کراوە: «كلمة President اليوم هي لقب شائع الاستخدام للدلالة على رؤساء الدول Heads of state في معظم جمهوريات العالم، سواء كان قد تم انتخابهم شعبياً أو تم اختيارهم من قبل هيئة تشريعية ما أو عن طريق مجمع انتخابي استثنائي».
ئێستا گرفتەکە ئەمەیە ئەگەر ئێمە بە President (رئیس) بڵێین سەرۆک بە Heads of (قادة) دەبێ بڵێین چی؟!--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٩، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵام ئەگەر بنۆڕیتە وتارە ئینگلیزییەکە باس لە سەرۆک دەکات بەشێوەیەکی گشتی نەک چڕی کردبێتەوە لەسەر President of Republic. عەرەبیش من بۆخۆم سیقەی قنچکەپیازێکییان پێ ناکەم. بەهەرحاڵ مادەم بەو جۆرەیە کەواتە با بیگوازینەوە بۆ سەرۆک و باس لەوە بکەین کە لەئێستادا وشەی سەرۆک زۆرتر ئاماژەیە بۆ سەرۆک کۆمار.

کاک چالاک ئەوە هەمان کێشەیە کە من هەمە، Head of State یان Head of Government هیچ وشەیەکی بۆ نادۆزمەوە، چارمان چییە؟ --برووسک (لێدوان) ‏٢٠:٢٧، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھیچ چارمان نییە مەگەر بە ھەر دووکیان بڵێین سەرۆک! نازانم پێشەوا یان سەرکردە بۆ Head of دەبێ؟ باوەڕ ناکەم باش بێ. جارێ ئەمە بکە سەرۆک کە باوە، بۆ ئەوی تریش خوا گەورەیە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٠، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرە و لەوێش دەپرسم بزانم هیچ شک ئەبەین؟ وشەی سەرگەورە ـم هات بەمێشکدا بەس هەستەکەم ئەمە شتێکی ترە و بەکەڵکی ئەوە نایەت بۆ Head دابنێین. ئەمە بۆ سەرۆکی عەشرەت و ئەو شتانە بەکاری دێنن لای خۆمان--برووسک (لێدوان) ‏٢١:٥٢، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش سەرگەورە ھاتە زەینم بەڵام بە دڵم نەبوو.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٥٦، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]