ئەنوەر عەرەب: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏بەرھەمەکان: چاککردنی ڕێزمان
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
سڕینەوە
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''ئەنوەر عەڕەب'''، لەدایکبووی ١٣٦٤ی ھەتاوی (١٩٨٥) لە [[بۆکان]]ی [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]] شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی کوردە.

ئەنوەر عەڕەب لە شاعیرانی نوێ‌خواز دێتە ئەژمار و بە دوو زمانی کوردی و فارسی شێعر و وەرگێرانەکانی لە گۆڤار و بڵاڤۆگەکان‌دا بڵاو بوونەتەوە. ساڵی ٢٠١٤ یەکەم کۆمەڵەچیرۆکی لە چاپ دا. پێشتر بۆ ماوەی خولێک بەرپرسی [[ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان]] بوو. ھاوکات چالاکێکی مەدەنی و داکۆکیکارێکی مافی کۆڵبەران و ئازادیی قەڵەم و ئەندێشەیە.
ڕۆژی ١٢ پووشپەڕی ٩٧ھەتاوی (٢٠١٨/٧/٣) ھێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕژانە شوێنی کارەکەی و دەسبەسەریان کرد<ref> http://www.nrttv.com/News.aspx?id=2830&MapID=1</ref> و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.

== بەرھەمەکان ==
# '''لە چاوەڕوانیی پیاوێکی کراس‌زەردی گوڵ‌گوڵی‌دا'''<ref>لە چاوەڕوانیی پیاوێکی کراس‌زەردی گوڵ‌گوڵی‌دا، عەڕەب، ئەنوەر. خانەی خەون، سلێمانی: ٢٠١٤</ref>- کۆمەڵەچیرۆک - ٢٠١٤.

== نموونەی شێعر ==

:لە سەر پردەکە
:ڕێک لە سەر پردەکە
:لەو شوێنەی وا ھەمیشە چاوەڕێم دەکردی
:پیاوێک دەیھەوێ خۆی تووڕ داتە خوارێ

:ھیچ کەس نازانێ،
:پیاوێک لە سەر پردەکە
:ڕێک لە سەر پردەکە
:بە پاڵتاوێکی درێژ و کڵاوێکی پەشمینەوە
:بۆ چی خۆی تووڕ دەداتە خوارێ؟
:لە خوار پردەکە
:ڕێک لە خوار پردەکە
:لەو شوێنەی وا ھەمیشە چاوەڕێت دەکردم
:چەند کەسیتر چاوەڕێن،
:چەند پیاو و
:چەند ژن،
:تۆش وا لە دوورە بە ھەڵاتن دێی
:تا ببینی
:پیاوێک لە سەر پردەکە
:ڕێک لە سەر پردەکە
:چۆن خۆی تووڕ دەداتە خوارێ
:بە پەلەی،
:چاوێکت لای کاتژمێرە و
:چاوێکت لای
:پیاوێکە تا خۆی تووڕ داتە خوارێ.

:لە سەر پردەکە
:ڕێک لە سەر پردەکە
:پیاوێک بە پاڵتاوێکی درێژ و کڵاوێکی پەشمینەوە
:داگەڕا خوارێ و
:بە سانایی بە لامدا تێپەڕ بوو
:“ناشێ لە بیر کەم ئەم رووداوە”

:لە سەر پردەکە
:ڕێک لە سەر پردەکە
:بە ھەر دووچاوی خۆم بینیم
:پیاوێک بە پاڵتاوێکی درێژ و کڵاوێکی پەشمینەوە
:داگەڕا خوارێ و
:بە سانایی بە لامدا تێپەڕ بوو.

:لە سەر پردەکە
:ڕێک لە سەر پردەکە.<ref> http://www.amazhe.com/لە-سەر-پردەکە-ئەنوەر-عەرە/{{بەستەری مردوو|url=http://www.amazhe.com/%D9%84%DB%95-%D8%B3%DB%95%D8%B1-%D9%BE%D8%B1%D8%AF%DB%95%DA%A9%DB%95-%D8%A6%DB%95%D9%86%D9%88%DB%95%D8%B1-%D8%B9%DB%95%D8%B1%DB%95/ |date=تەممووزی ٢٠١٨ }}</ref>

== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان}}

{{دەروازە|ژیاننامە}}
{{ژیاننامە-کۆلکە}}


[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٨٥]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٨٥]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:١٤، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨