ئارتەر کۆنان دۆیڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب r2.7.1) (بۆت زیادکردن: hy:Արթուր Կոնան Դոյլ
ھێڵی ١٠: ھێڵی ١٠:
[[پۆل:نووسەرانی ئینگلیز]]
[[پۆل:نووسەرانی ئینگلیز]]
[[پۆل:نووسەرە ئینگلیزەکان]]
[[پۆل:نووسەرە ئینگلیزەکان]]

[[af:Arthur Conan Doyle]]
[[af:Arthur Conan Doyle]]
[[an:Arthur Conan Doyle]]
[[an:Arthur Conan Doyle]]
ھێڵی ٤٣: ھێڵی ٤٤:
[[hr:Arthur Conan Doyle]]
[[hr:Arthur Conan Doyle]]
[[hu:Arthur Conan Doyle]]
[[hu:Arthur Conan Doyle]]
[[hy:Արթուր Կոնան Դոյլ]]
[[id:Arthur Conan Doyle]]
[[id:Arthur Conan Doyle]]
[[io:Arthur Conan Doyle]]
[[io:Arthur Conan Doyle]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٠٩، ٢ی شوباتی ٢٠١١

سێر ئارتەر کۆنان دوێڵ (بە ئینگلیزی: Sir Arthur Ignatius Conan Doyle)(٢٢ ی مایس ی ١٨٥٩ - ٧ ی تەمموز ی ١٩٣٠)، نووسەر و پزیشکی سکۆتلەندیی بوو. ناسراوە بە درووستکردنی کەسایەتی شارلۆک هۆڵمز و نووسینی کورتە چیرۆک لەسەری. هەروەها چیرۆکی خەیاڵی زانستی و چیرۆکی مێژوویی نووسیوە. دوێڵ لە ٢٢ ی مایسی ١٨٥٩ لە ئایدنبێرگ - سکۆتلەندا لەدایکبووە لەخێزانێکی نا-دەوڵەمەند. کۆلیجی پزیشکیی لە زانکۆی ئایدنبێرگ تەواو کردووە و مامۆستاکەی (جۆزێف بێڵ) زۆر کاری تێ کردووە کە خاوەنی توانایەکی نا ئاسایی بووە لە گەیشتنە دەرەنجام و بەرهەمهێناندا. پاشان شوێنی نیشتەجێبوونی گواستنەوە بۆ لەندەن، لەوێ کلینکێکی تایبەت بەخۆی کردەوە، بەڵام بەداخەوە تێیدا سەرکەوتوو نەبوو.
لەپاش هەشت ساڵ لە کارکردن لە بواری پزیشکیدا، ئارتەر بیری لە نووسینی چیرۆکێک کردەوە، بەکردەیی؛ هەستا بەنووسینی یەکەمین چیرۆکی لەژێر ناوی "ژوورەوە رەنگ سوورە گەشەکە"، و پێشوازییەکی زۆر باشی لێ کرا لەلایەن خەڵکەوە کە ئەمەش وەک هاندەرێک بۆی وا بوو کە چەند چیرۆکێکی تریش بنووسێت.
دوێڵ بەدرێژایی ژیانی لە ململانێدا بوو لەگەڵ کەسایەتییە خۆ-درووستکەرەکەی: شارلۆک هۆڵمز، ئەو بروای وا بوو کە هۆڵمز ناوبانگی زۆرتر وەک لە خۆی پەیدا کردووە، بۆیە هەوڵی کوشتنی کەسایەتییەکەی دا، بەکردەییش؛ لە چیرۆکە بەناوبانگەکەیدا (کەیسی شارلۆک هۆڵمز) دەیکوژێت. گەرچی تووشی زۆرێک لە رەخنە و هێرش دەبێت بەهۆی ئەمەوە، بەڵام هەڵدەستێت بە کردەیەکی زۆر لێهاتووانە کاتێ کە هۆڵمز دەهێنێتەوە بۆ ژیان.
دوێڵ ژیانێکی هەمیشە گۆڕاو و پڕ سەرچڵیی ژیا و مێژووناس، راوچی نەهەنگ، وەرزشەوان، پەیامنێری جەنگیی بووە. دوو پیاوی لە مردن رزگار کردووە کاتێک بێتاوانیانی سەلماند بەهەمان ئەو شێوازانەی کە لە رۆمان و چیرۆکەکانیدا بەکاری دەبرد. شاژن ڤیکتۆریا پلەی سوارچاکی (بەئینگلیزیی: Knight) پێ بەخشی، کە نازناوی (سێر، Sir) پێ دەبەخشێت لەساڵی ١٩٠٢ بەهۆی کارە جوان و سەربەرزکەرەوەکانی لە درووستکردنی نەخۆشخانەی مەیدانی لە باشوور ئەفەریقا لەماوەی جەنگی بۆیری دووهەمدا.
سێر ئارتەر کۆنان دوێڵ، لە ساڵی ١٩٣٠ کۆچی دوایی دەکات.