ئاشوور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Calak (لێدوان | بەشدارییەکان) نێوانویکی |
ب ڕۆبۆت: زێدەکردنی fa:آشور |
||
ھێڵی ٢٠: | ھێڵی ٢٠: | ||
[[es:Assur]] |
[[es:Assur]] |
||
[[eu:Assur]] |
[[eu:Assur]] |
||
[[fa:آشور]] |
|||
[[fi:Assur]] |
[[fi:Assur]] |
||
[[fr:Assur (ville)]] |
[[fr:Assur (ville)]] |
وەک پێداچوونەوەی ٢٢:٤٣، ١٤ی شوباتی ٢٠١٣
ئاشوور ئیمپراتۆرییەتێکی کۆنە ، ئاشوورییەکان لقێکن لە نەتەوەی سامی ،کەلە نیوە دوورگەی عەرەبەوە کۆچیان کردووە بۆ باکووری عێڕاق و لە باشووری کوردستان دا پێش ٦٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە نێوان موصڵ و شەرقات ئەو ئیمپڕاتۆرییەتەیان دامەزراند ، لە پێشا شارێکیان درووست کرد بە ناوی (ئاشوور)ەوە ، وە ئەونەتەوەیە بە ئاشوورەوە ناسرا دوایی پایتەختەکەیان گواستەوە بۆ نەینەوا .مێژووی وڵاتی ئاشوور بە سێ دەوردا تێپەڕیوە : دەوری یەکەم :ئاشووری کۆن ٤٠٠٠ بۆ ١٥٩٥ پێش زاین دەوری دووەم :ئاشووری دووەم ١٥٩٥ بۆ ٩١١ پێش زاین دەوری سێیەم :ئاشووری سێیەم ٩١١ بۆ ٦١٢ پێش زاین گرنگترین دەور لەو ئیمپڕاتۆرییەدا دەوری سێیەمە ، کە سووپایەکی بەهێزی بووە ، ئەو بە یەکەم سووپا دادەنرا لە بەهێزیدا لە جیهاندا وە ئاشوورییەکان بۆ یەکەم جار پێچکە(عەرەبانە) و ئەسپ یان بەکارهێناوە ،١٦ شا فەرمانڕەوایی کردووە ، وە هەموو دەنگوباسی شەڕو جەنگەکانیان بە خەتی بزماری لەسەر پارچە قوڕ نووسیوەتەوە و دوایی سووریان کردۆتەوە ، لە کتێبخانەیەکدا نزیکەی ٢٥ هەزار دانەی بەزمانی ئاشووری تێدا بووە و دۆزراوەتەوە، بایەخێکی زۆریان دابوو بە خوێندەواری و ڕۆشنبیری .لەم دەوری سێیەمەدا گەورەترین ئیمپراتۆرییەتی دامەزرێنراوە ،کە دەستی بەسەر هەموو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای بچووک و ئیلام و کەنداوی فارس و ناوچە شاخاوییەکانی خۆرهەڵات و لە باکوورەوە تاکو ئەرمینیاو کوردستانی گرتۆتەوە .وە لەسەردەمی شا سن شاد ئەسکن کەدوا شای ئاشوورییەکان بوو مادەکان هێرشیان کردە سەریان و بەتایبەتی دەسەڵاتیان لەناو بردن لەساڵی ٦١٢ پێش زایین .