ئاشتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: زێدەکردنی uz:Tinchlik
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی km:សេរីភាព
ھێڵی ٥٣: ھێڵی ٥٣:
[[ka:მშვიდობა]]
[[ka:მშვიდობა]]
[[kk:Бейбітшілік]]
[[kk:Бейбітшілік]]
[[km:សេរីភាព]]
[[ko:평화]]
[[ko:평화]]
[[krc:Мамырлыкъ]]
[[krc:Мамырлыкъ]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:١٨، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣

نیشانەی ئاشتی

ئاشتی دۆخێکی ئارام و ھێمنی دوور لە شەڕ و ئاژاوە و دڵەڕاوکێیە. لە سیاسەتی جیھانیدا چەمکی ئاشتی بەکاردێت وەکو پێچەوانەی چەمکی جەنگ و توندوتیژی و ترس. کاتی بوونی ئاشتی و ئارامی ئەوە ناگەیەنێت کە ھیچ کێشەیەک لە نێوان گەل و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا نەماوە و ھەموویان بە تەواوی تێکەڵی یەکتر بوونە و یەکیان گرتووە، بەڵکو ھەبوونی ئاشتی تەنیا واتە نەبوونی ململانێی قورس و چەکداری و توندوتیژی، چونکە لە کاتی ئاشتیشدا کێشمەکێش (ناکۆکی) دروست دەبێت لەسەر ھەڵبژاردنە پەرلەمانی و سەرۆکایەتییەکاندا و ھەروەھا لە کاتی وتووێژە مەدەنییەکاندا لە نێوان دوو لایەن یان چەند لایەنێکەوە، کە ھەر لایەکیان لە ھەوڵی سەپاندی بیروڕای خۆیەتی و تەنیا ڕای خۆی لا دروستە.

وتووێژی ئاشتیانە لە ھەموو کاتێک و ھەموو سەردەمێکدا کاریگەری باشتر و ئەرێنی ھەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێجەوانەی تێکھەڵچوونە چەکدراییەکان و ھەوڵدان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بە ڕێگەچارەی سەربازی کە لە زۆربەی کاتەکاندا کاریگەری نەرێنی دوای خۆی بەجێ ھێشتووە و جاری واش ھەیە نەک کێشەکەی چارە نەکردووە بەڵکو گەورەتری کردووە.