یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئازاد
ڕواڵەت
یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئازاد Yekîtiya Ragihandina Azad اتحاد الإعلام الحر | |
ناوبڕ | یەرەئا (YRA) |
---|---|
دامەزرا | ٢٠١٢ |
وێبگە | yra-ufm |
یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئازاد یان بەکورتی (یەرەئا) (بە کرمانجی: Yekîtiya Ragihandina Azad (YRA)، بە عەرەبی: اتحاد الإعلام الحر) سەندیکایی پیشەگەریی سەربەخۆیە کە لە خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا بۆ پاراستنی مافە ماددی و ئەخلاقییەکانی ڕۆژنامەنووسان و پتەوکردنی ئازادیی بیروڕا و ڕادەربڕین کار دەکات. یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئازاد لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزرا. ئەو دامەزراوەیە خۆی بەو یاسایانەی پابەند دەزانێت کە لە باکووری سوریا بەپێی بەھاکانی ئازادی، دادپەروەری و یەکسانیی ڕەگەزییەوە کارپێکراون.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئازاد (یەرەئا): سەبارەت بە یەکێتی (بە عەرەبی)؛ سەردان لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.