یارمەتی:بەستەرەکانی زمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە یارمەتی:Interlanguage linksەوە ڕەوانە کراوە)

بەستەرەکانی زمان ئەو بەستەرانەن کە پەڕەیەک لە یەکێک لە زمانەکانی ویکیپیدیاوە بە پەڕەیەکی ھاوتای لە زمانێکی ترەوە پەیوەست دەکات. ئەم بەستەرانە لە بەشی (زمانەکان)ی شریتی لاتەنیشتی پەڕەکەوە دەردەکەون.

بەکەمی دەبینرێت کە لەنێو دێڕەکانی پەڕەکەدا بەستەری زمان بەکاربھێنرێت.

بەستەرەکانی شریتی لاتەنیشت[دەستکاری]

دەتوانرێت پەڕەکانی ویکیپیدیا بە پەڕەکانی ھاوتای لە زمانەکانی تر پەیوەست بکرێن. وتاری ویکیپیدیا لە کوردیی ناوەندی بە بەستەرێک لە شریتی لاتەنیشت بە وتاری Wikipedia لە ویکیپیدیای ئینگلیزی پەیوەست کراوە و بەپێچەوانەشەوە. ئەم کارە لەڕێگەی ویکیدراوە و بەکارھێنانی بەستەری زمان لەنێو پەڕەکەدا دەکرێت، ڕێگەی ویکیدراوە باشترینە.

ویکیدراوە[دەستکاری]

بەستەردان لەنێو وتاردا[دەستکاری]