یارمەتی:میدیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەڕگە میدیایییەکان لە ویکیپیدیادا[دەستکاری]

ھەندێک وتاری ویکیپیدیا پەڕگەی دەنگ یان ڤیدیۆ لەخۆ دەگرن، کە دەتواندرێت لە زۆرینەی کۆمپیوتەرەکاندا لێبدرێن. بەڵام دەبێت کۆمپیوتەرەکەت نەرمامێرێکی گونجاوی ھەبێت. ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت بە شێوەیەکی خۆگەڕ ئەم پەڕگانە لێنادات کاتێک کرتەیان لەسەر دەکەیت، دابەزاندنی نەرمامێرە ئازادەکان لە ئینتەرنێتەوە دەتوانن یارمەتیت بدەن.

پەڕگە دەنگییەکانی ویکیپیدیا بە گشتی فۆڕماتی دەنگیی ڤۆربیس یان ئێم پی ٣ بەکار دەبەن، و پەڕگە ڤیدیۆیییەکان فۆڕماتی ڤی پی ٩ یان تیۆرا بەکار دەبەن، کە ھەردووکیان لە پەڕگەی وێب ئێم یان لە پەڕگەی ئۆ جی جیدان. بەڵام مایکرۆسۆفت ویندۆز، ئای ئۆ ئێس، و ماک ئۆ ئێسە کۆنەکان بە شێوەیەکی بنچینەیی پشتگیریی ئەم فۆڕماتانە ناکەن، و پشت بە نەرمامێری دیکە دەبەستن بۆ لێدانی ئەم پەڕگانە. کاتێک کە ویکیپیدیا بەکار دەھێنیت لە وێبگەڕێکدا ئەم نەرمامێرانەی تێدایە.

پەڕگە مۆسیقایییەکان زۆربەی جار فۆڕماتی میدی (پاشکۆی .MID یان .MIDI) بەکار دەبەن. ویکیپیدیا دەتوانێت پەڕگەی میدی لێبدات بە گۆڕینی بۆ دەنگێکی دیجیتاڵی، یان بەپێی بەستەردانی پەڕگە میدییەکە لەوانەیە پشت بە وێبگەڕ و ڕەقەئامێری کۆمپیوتەرەکەت ببەستێت بۆ لێدانی پەڕگە میدییەکە.


بۆ یارمەتی لە دروستکردن و گۆڕینی ڤیدیۆ و دەنگ بۆ فۆڕماتێک کە لە ویکیپیدیادا بەکار بێت، بڕوانە ویکیپیدیا:دروستکردن و بەکارھێنانی پەڕگەی میدیایی.