ھەڵسەنگاندنی بێژنگی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نموونەی بێژنگە بەکارهاتووەکانی تاقیکاریەکە
ئامێری تاقیکاریەکە کە تیایدا دوای ڕووکردنی بەردەکان لەسەری، دەستدەکات بە لەرزین تاکو بەردەکان لەنێو کونی بێژنگەکان بڕۆنە خوارەوە و دابەش بن، ئەمەش بۆ ئەوەی بزانرێت کە بەردە گەورەکان لەسەرەوە دەمێننەوە و بچووکەکان دەچنە خوارەوە، بەمشێوەیە قەبارەکان دیاری دەکرێن.

ھەڵسەنگاندنی بێژنگی یان تاقیکردنەوەی دیاریکردنی قەبارەی تەنۆڵکە (بە ئینگلیزی: Sieve analysis) پڕۆسەیەکی باوە لە ئەندازیاری شارستانیدا، کە تایبەتە بە دیاریکردنی قەبارەی تەنۆڵکەکان. ئەم کارە لەڕێگای ھێنانی زنجیرەیەک بێژنگی ئاسنین کە تێیدا ھەر یەکەکەیان قەبارەی نێوانیان بچووکتر و بچووکتر دەبێتەوە و لێدەگەڕێین کەوا تەنۆڵکەکان بەنێو بێژنگەکەدا بڕۆنە خوارەوە و دواتر کێشی یەکە بە یەکەی بێژنگەکان تۆماردەکەین.

دابەشبوونی قەبارەی بەرد/تەنکۆڵکەکان ھەمیشە گرینگە بۆ ئەوەی بزانرێ کە ئەم تەنۆڵکەیە لەکاتی بەکارھێناندا چۆن خۆی دەگرێت. تاقیکردنەوەی بێژنگی دەکرێ بۆ ھەموو جۆرە ماددەیەکی ئەندامی و نائەندامی بکرێ وەک قوڕ، خۆڵ، بەردی ووردکراو، گڕانێت، تۆو و ئارد. بەھۆی سادەیی پڕۆسەی تاقیکاریەکە، ئەم جۆرە تاقیکاریە باوترین جۆرە لە بواری ئەندازیاریدا.


گرافێکی لۆگاریتمی کە دەرخەری ئەنجامی تاقیکاریە بێژنگیەکەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]