بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەوکردنی پەردەی چاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

هەوکردنی پەردەی چاو (کۆڕنیە) ([١]بە ئینگلیزی: Keratitis)

کەسێک کە چاوی تووشی هەوکردنی پەردەی چاو بووە

کراتیتس بە هەوکردنی پەردەی چاو دەوترێت کە پەردەیەکی تەنکە و گلێنەی چاوی داپۆشیوە. ئەم حاڵەتە زۆر جار ئازار و کێشەی بینینی لەگەڵدایە.[٢]

نیشانە دیارەکانی هەوکردنی پەردەی چاو.

[دەستکاری]

دروستبوونی ئازار لە چاودا و هەستیار بوون بە ڕووناکی و هاتنەخوارەوەی فرمێسک بە چاوەکەدا.

هۆکارەکانی هەوکردنی پەردەی چاو.

[دەستکاری]

١- هەبوونی تەنێکی بێگانە لەناو چاوەکەدا.

٢-وشک بوونی چاو بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە پەلکی چاودا یاخود دروستنەبوونی فرمێسک بەڕادەیەکی پێویست.

٣- کەمی ڤیتامین A (لەکاتی ڕێجیمدا بەدەگمەن ئەم حاڵەتە ڕوودەدات).

٤- هەوکردنی بەکتریایی، ڤایرۆسی یان کەڕوویە کە بەربڵاوترینیان هەوکردنی ڤایرۆسی تامیسکە.

٥- هەستیاری یان هەستیاری چاو بە کەلوپەلە جوانکارییەکان، هەوای پیس، ئەو گەردانەی لە هەوادان وەکو( تۆو ی گیاکان، تۆز و خۆڵ) و سەرجەم ئەو شتانەی کە هەستیاری دروستدەکەن.

٦- ڕووناکی زۆر، بۆنموونە ڕووناکی لەحیمکاری یاخود تیشکدانەوی  ڕووناکی خۆر لەکاتی هەبوونی بەفر یاخود لەکاتی تیشکدانەوەی لەناو ئاوێکدا. (ئاگاداری: ڕەنگە نیشانەکان تاکو ٢٤ کاتژمێر دوای هەوکردنەکە دەرنەکەون).

ئەو هۆکارانەی مەترسیەکان زیاتر دەکەن.

[دەستکاری]

١- هەبوونی ژینگەیەکی قەرەباڵغ یاخود ناتەندروست.

٢- نەخواردنی خواردنی پێویست، بەتایبەتی ئەو خۆراکانەی ڤیتامی A ی تێدایە.

٣- هەبوونی نەخۆشییەک کە بەرگری جەستەی لاواز کردبێت.

٤- هەوکردنی ڤایرۆسی لەسەرجەم ئەندامەکانی جەستەدا بەتایبەتی تامیسکی دەم یاخود تامیسکی سەر ئەندامی زاوزێ.

ڕێگری.

[دەستکاری]

١- ئەگەر کارێک دەکەن کە بۆی هەیە زیان بە چاوتان بگەیەنێت پێویستە چاویلکەی سەلامەتی ببەستن.

٢-ڕێجیمێکی خۆراکی تەندروست کە ڤیتامین A تێدابێت یاخود بەکارهێنانی مۆڵتی ڤیتامین کە ڤیتامین A لە خۆگرتبێت.

ئەو بەرئەنجامانەی کە چاوەڕێ دەکرێن.

[دەستکاری]

پەیوەستە بە هۆکارەوە هەروەها پەیوەستە بە خێرایی وەرگرتنی چارەسەرەکە، زۆربەی جۆرەکانی هەوکردنی پەردەی چاو دەتوانرێت چارەسەر بکرێن.

ئەنجامە نەخوازراوەنەی ئەگەریان هەیە ڕووبدەن.

[دەستکاری]

١- دروستبوونی ئاوی ڕەش.

٢- بریندار بوونی پەردەی چاو.

٣- لەدەستدانی بینایی.

٤- دروستبوونی پەڵەی هەمیشەیی چاو.

لەم حاڵەتانەدا سەردانی دکتۆر بکە.

[دەستکاری]

١- ئەگەر بیناییتان گۆڕانکاری بەسەردا هات.

٢- ئەگەر کەسێکی تر لە ئەندامەکانی خێزانەکەتان ئیلتیهابی پەردەی چاوی هەبێت.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Keratitis»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  2. «التهاب قرنیه»، ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی)، ١٢ی ئایاری ٢٠١٩، لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  3. «دانلود کتاب فهرست بیماری‌ها». کتاب سبز. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.



[١] "ویکیپیدیای فارسی"بڕگەی یەکەمی بابەتەکە لە ویکیپیدیای فارسیەوە وەگێڕدراوە".

[٢] "فهرست بیماری‌ها" تاریخ انتشار: ۲۹ تیر ۱۳۹۸"تەواوی بابەتەکە جگە لە بڕگەی یەکەم لە کتێبی فهرست بیماری‌ها وەرگێڕدراوە.

  1. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :0 نەدراوە
  2. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :1 نەدراوە