ھەوراوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لێڵی یان ھەوراوی یان خەماوی ئاستێکی نزمی ڕووناکییە کە ئەوەندە کز و لێڵە کە کاریگەریی جەستەیی و دەروونیی ھەیە بەسەر مرۆڤەکان.

کاریگەرییە ھزری و دەروونییەکان[دەستکاری]

ڕەنگە بارودۆخی ڕووناکی بە دڵتەنگی دابنرێ کاتێک ئاستی ڕووناکی لە ژینگەدا زۆر نزم دەبێتەوە، چونکە ھێز و توانای ڕەنگەکان بڕی تیشکدانەوەکانیان لەدەست دەدەن. لە لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن ڕۆسوێل و کامبێڵ ەوە ئەنجام دراوە، ئاستی ڕووناکی کە کاتێک دەگاتە نێوان ٢٨ بۆ ٣٫٦ سیدی / م ^ ئەوە بە تاریکیان داناوە[١].

ڕووناکی نزم و کەم ڕەنگی لەم جۆرە لەوانەیە لەگەڵ خەمۆکی و بێ ھیوایی دا بێت. ئەم بۆچوونە تا سەدەی دوو ھەم لەلایەن پزیشکانی یۆنانی کۆنەوە پاڵپشتی کراوە، کە ئارێتایۆسی کاپادۆسیا یە و وتی: لێتارگیکس لە ڕووناکیدا دابنرێن و تیشکی خۆر یان بەرکەوێ[٢]، چونکە نەخۆشییەکە دەردە ڕووناکییە ھەروەھا ھەندێک لێکۆڵینەوە ئەوەیان دەرخستوە کەمی ئاستی ڕووناکی چالاکی کارەبایی جەستە لاواز دەکات. تیشکی ڕۆژ بە شێوەیەکی سروشتی لە زستاندا لاوازە بۆیە سەرچاوەی تری ڕووناکی ڕەنگە وەک چارەسەری سووک بۆ چارەسەرکردنی خەمباری زستان بەکار بێت[٣].

سەرچاوەکان[دەستکاری]