بیرۆ
ڕواڵەت
(لە گەزەنەکەوە ڕەوانە کراوە)
بیرۆ (بە ئینگلیزی: Eczema) جۆرێک ھەڵپفان و ھەوکردنی پێستە، کە زۆرجار بلۆق دەکا و کێمی لێ دەڕژێ و دەبێتە قرتماخە.
نەخۆشی بیرۆ، ھەوکردنی ئەپیدێرمە کە دەتوانێ ببێتە ھۆی خورین، ھەڵپفان، سووربوونەوە، داپڵۆخان و ... .
ناوەکانی تر
[دەستکاری]لە فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینەدا بۆ بابەتی «بیرۆ» ئەم وشانە ھاتووە:
- بیرۆڤ: بیرۆ
- سەودا و سەودایی، گزنەک و گەزەنەک: بیرۆی تەڕ
- گەزنەک: کەسێ کە بیرۆی تەڕی ھەیە.
جۆرەکانی بیرۆ
[دەستکاری]جۆرەکانی بیرۆ بە سێ بەش دابەش دەبێت:
- تەڕەبیرۆ یا بیرۆی تووش: بریتییە لە بلۆقی سووری کێمدار کە زۆر دەخورێ. ئەم بیرۆیانە لە چەن کاژێر تا ٢-٣ ڕۆژ سەرھەڵدێنن و چەن ڕۆژ تا چەند حەفتە دەخایێنن و پاشان ھێور دەبنەوە و دادەکوژێن.
- وشکەبیرۆ: پووڵەکە-پووڵەکەبوونی پێست، وێڕای خورین بەڵام بێ بلۆقی کێمدار.
- کۆنەبیرۆ: وشکە بیرۆی کۆنی درێژخایەن کە پێست قەڵەش-قەڵەش دەبێ و دەخورێ.
ھەوکردنی پێست (دێرماتیت)
[دەستکاری]زۆرجار دوو وشەی ھەوکردنی پێست (دێرماتیت) و بیرۆ وەک یەک بەکار دێن، بەڵام دروستتر وایە کە ئەگەر ھۆکارێکی دەرەکی لە ئارادا بوو، لە ھەوکردنی پێست کەڵک وەربگرین و ئەگەر ھۆکاری دەرەکیش نەبوو و نەخۆشییەکە لە خودی نەخۆشەوە سەری ھەڵدابوو، وشەی بیرۆ بەکار بھێنین.
ھەروەھا بڕوانە
[دەستکاری]سەرچاوە
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیرۆ تێدایە. |