بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گۆی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گۆی "بە عیبری: 'גוי' و بە شێوەی کۆ: 'גוים‎' /گۆییم/"؛ زاراوەیەکە کە گوزارشت لە کەسانی نا-جوو دەکات[١].

کتێبی پیرۆزی عیبری

[دەستکاری]

لە کتێبی پیرۆزی عیبریدا گۆی بە واتای "گەل" هاتووە.[٢][٣] لە تەوراتدا گۆی 560 جار بە واتای ئیسرائیلی و گەلانی نا-ئیسرائیلی هاتووە[٤]. یەکەم بەکارهێنانی زاراوەی گۆییم لە کتێبی پیرۆز لە پەیدابوون بەشی 10 ئایەتی 5ـە کە مەبەست لێی گەلانی نا-ئیسرائیلییە[٥]. یەکەم بەکارهێنانی زاراوەی گۆی بۆ ئاماژەدان بە ئیسرائیلییەکان لە پەیدابوون 12:2ـدایە. کە خودا بەڵێن بە ئیبراهیم دەدات کە نەوەکانی گۆی گەدۆل‌ (گەلی مەزن) پێک دەهێنن[٦].

وەک سووکایەتی

[دەستکاری]

زاراوەی گۆی بە مەبەستی لەکەدارکردن و سووکایەتی‌یش لە کتێبی پیرۆزدا بەکار هێنراوە. فەرهەنگ‌نووسی یەدیشی لیۆ ڕۆستێن لە The New Joys of Yiddishدا وا پێناسەی گۆی‌ی کردووە کە بە کەسانی گەمژە و بێ‌هەست و بێ‌دڵ دەوترێ[٧].

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣، لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە
  2. «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣، لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە
  3. «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣، لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە
  4. «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣، لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە
  5. «Genesis 10 / Hebrew - English Bible / Mechon-Mamre». mechon-mamre.org. لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣، لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە
  7. «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣، لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە