گۆرستانی ئایچی سەقز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گۆڕستانی ئایچی سەقز یەکێک لە گۆڕستانەکانی شاری سەقزە کە لە تەنیشتی گوندی ئایچی و لە نێوان ڕێگای سەقز بە بانەیە. زۆرترین ناوبانگی ئەم گۆڕستانە بەبۆنەی ڕێوڕەسمی ناشتنی ژینا ئەمینی و یادی چلەی ئەوە.

بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی[دەستکاری]

بەرەبەیانیی ١٧ی ئەیلوول، تەرمی ژینا گواسترایەوە بۆ سەقز بە مەبەستی بە خاک سپاردن بردرا بۆ گۆرستانی ئایچی.[١] کاربەدەستانی ئێران ویسیان زووتر بەخاکی بسپێرن بەبێ ئامادەبوونی خەڵک، بەڵام خێزانەکەی ڕێگریان لێکردن و نەیانھێشت تا خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە. ھەروەھا بۆ ئەوەی خەڵک زۆر کۆنەبنەوە، ڕێگاکانی دەرەوەی شاری سەقز داخران.

سەرچاوەکان[دەستکاری]