گووگڵ نێکسس
ڕواڵەت
(لە گووگڵ نێکسوسەوە ڕەوانە کراوە)
گووگڵ نێکسس یەکێکە لە زنجیرە بەرهەمەکان کە بە سیستەمی کارگێڕی (ئەندرۆید) دروست کراون. سەرەتای دروستکاری بەرهەمی گووگڵ نێکسس دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٠ کاتێ کۆمپانیای (ئێچ تی سی) بەرهەمی هێنا کە ئەوکات وەشانی (ئەندرۆیدی ٢،٢ فرۆیۆ)ی لەسەر بووە ئینجا دوابەدوای ئەوە کۆمپانیای (سامسۆنگ) لە دێسەمبەری ٢٠١٠ جۆرێکی تری دروست کرد بەناوی (نێکسس ئێس) کە وەشانی (ئەندرۆیدی ٢،٣ جینجەربرێد)ی لەسەر بوو، وە لە ١٥ی دیسمبەری ٢٠١١ کۆتا ئامێری گووگڵ نێکسس دروستکرا کە (ئەندرۆیدی ٤،٠ ئایسکریم ساندویچ)ی لەسەر بوو دوایی وەشانی تازەی بۆ ساز کرا.
مۆبایلە ژیرەکان
[دەستکاری]- گالاکسی نێکسس: لەلایەن کۆمپانیای (سامسۆنگ)ی کۆری دروستکراوە و (ئەندرۆیدی ٤،٣ جێڵی بین)ی لەسەرە.
- نێکسس ٤: لە مانگی ١١/٢٠١٢ لەلایەن کۆمپانیای (ئێڵ جی)ی کۆری دروست کرا لە مانگی١١/٢٠١٣ تازەکردنەوی (ئەندرۆیدی ٥،٠ لۆلیپۆپ) بۆ کارخرا.
- نێکسس ٥: لەلایەن کۆمپانیای (ئێڵ جی)ی کۆری دروست کراوە (ئەندرۆیدی ٤،٤ کیتکات) لەسەرە و نوێکردنەوەی بۆ (ئەندرۆیدی ٥،٠ لۆلیپۆپ) هەیە.
- نێکسس ٦: لەلایەن کۆمپانیای (مۆتۆرۆلا)ی ئەمریکی بەرهەم هاتووە و (ئەندرۆیدی ٥،٠ لۆلیپۆپ)ی لەسەرە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گووگڵ نێکسس تێدایە. |