کۆمەڵکوژیی تلکێف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵکوژیی تلکێف
[[File:|frameless|250px]]
وڵاتعێراق
جێتلکێف
کاتی ڕوودان١٠ی ئازاری ١٩٥٩

کۆمەڵکوژیی تلکێف کۆمەڵکوژییەکە لە شارۆچکەی تلکێف لە دژی دادوەرێک بە ناوی ئەمجەد مووفتی و مامۆستایەک بە ناوی عومەر شەعار پاش کودەتای شەواف ڕوویدا، ئەندامەکانیان بڕدرا و سووتێنران و ڕێگاگلێنێک بەسەریاندا تێپەڕێندرا.[١]

پاشخان[دەستکاری]

بەرەبەیانی ٩ی ئازاری ١٩٥٩، ئەمجەد و عومەر دەڕۆنە دەرەوە بۆ ئەوەی ھەندێک لە پێداویستی ماڵ بکڕن دوای قەدەغەی ھاتووچۆ لە مووسڵ، بەھۆی ئەو ڕووداوانەی لەوێ ڕوودەدات، لەگەڵ گەیشتنیان کەسێک ھاواری لێکردن: «ئەمە بەعسییە!»  پاشان ھەڵاتن و پەنایان بردە بەر بنکەیەکی پۆلیس، بەڵام ھیچ سوودێکی نەبوو، ڕۆژی دواتر بە ئۆتۆمبێلێک بردرانە سەر لێوارێک، لەوێ تەقەیان لێکرا و پارچە پارچە کران و ڕێگاگلێنێک بەسەر تەرمەکانیان تێپەڕێندرا و سووتێنران.

سەرچاوەکان[دەستکاری]