کۆساڵان
زنجیرە چیای کۆساڵان
نووسینی: ب.چاکەخواز
کۆساڵان زنجیرە چیایهکە لە 25 کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژاوای شاری مەریوان لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. لە دابەشکاری ئیداریی ئەمڕۆی ئێران‌دا، سەر بە شارستانی سەوڵاوایە.
ئەم چیایە لەسەر ڕێگەی مەریوان_کامیاران و لە نێوان هه‌ر دوو ڕووباری سیروان و شامیاندا هەڵکەوتوووە. له به‌رانبه‌ری گوندی بنۆڵەوه تا دەگاتە ڕووبەڕووی گوندەکانی ژرێژە و دەڵەمەرز کێشراوه. گوندەکانی: دووڕۆ، ڕەزاو. دەگاگا، کەکڵیاوا، کۆڵیژ، دەل، ڕوار، هەباساوا، وەرگەویەڕ و ژیوار لە بناری چیای کۆساڵاندان و هەواری هەمووشیان لە کوێستانەکانی ئەم چیایەدایە.
ڕووبەری کۆساڵان 194 کیلۆمەتری چوارگەشە و دەوراندەوری 80 کیلۆمەترە، بڵندیی به‌رزترین لووتکه‌کانی دەگاتە 3000 مه‌تر. ژینەواری 224 بێچم ڕووەک و 195 گیانلەبەری جۆراوجۆرە.
ئه‌گه‌رچی سروشتی تایبه‌ت و جوان و ڕازاوه‌ی کۆساڵان بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که له شیعری شاعیران و گۆرانییه فۆلکلۆره‌کانی ناوچه‌کەدا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زیاتر له شاخەکانی دیکه‌ی ببێت، به‌ڵام بۆ خه‌ڵکی مه‌ریوان و هه‌ورامان، کۆساڵان ته‌نیا ژینگەیەکی دێرین و دیمه‌نێکی دڵڕفێن و سه‌یرانگایه‌کی به‌هه‌شتی نیە و زۆر زیاتره له بۆنی گوڵ و قاسپه‌ی که‌و و گژوگیای به‌هاری و ئێوارانی هه‌وار و هاژه‌ی به‌فراو و زایه‌ڵه‌ی سیاچه‌مانە.
کۆساڵان به هۆی هه‌ڵکه‌وته‌ی سروشتی_ژیۆپلۆتیکی تایبه‌تیه‌وه، بۆ سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌کانی جه‌وله، یه‌کگرتنه‌وه، ڕێکخستن، حه‌وانه‌وه، شه‌ڕ و به‌رگری؛ هه‌میشه میوانداری هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بووه و ده‌یان داستانی دلێری و نه‌به‌زی و خۆڕاگریی شۆڕشگێرانی کوردستانی تێدا تۆمار کراوه. دانه‌بڕانی شێره‌کوڕانی نه‌به‌ردی نیشتمان له ڕۆژه تاڵ و شیرینه‌کانی خه‌باتدا له‌وێ، کۆساڵانی کردووە به سه‌نگه‌رێکی به‌رده‌وامی خەباتی ڕزگاریخوازانەمان. که‌متر چیایه‌ک له کوردستاندا هه‌یه که به ڕادەی کۆساڵان حوزووری ڕۆڵه‌کانی گه‌لی بهخۆیەوه بینیبێ، بۆیە کۆساڵان له چیاکانی دیکه‌ی ده‌وروبه‌ری سیمایه‌کی به‌رز و به‌ڕێز و پیرۆز و خۆشه‌ویستتری لە لای خه‌ڵکی ناوچه‌که و کوردستاندا هەیە.
سەرەتای هاوینی 1395ی هەتاوی 2016ی زایینی (5 تا 18ی پووشپەڕ) بە هۆی شەڕێکی قارەمانانەی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ تاریکپەرستانی کۆماری ئیسلامی لەو چیایەدا، کە لە ئەدەبیاتی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە #حەماسەی_کۆساڵان ناودێر کراوە؛ ئەو چیا سەکەش و ناوازەیە دیسانەوە بە خوێنی خۆشەویستترین ڕۆڵەکانی گەل خەمڵی و بەو بۆنەیەوە لە بەرچاوی بیر و زەینی کوردایەتیدا ئێستا ئیتر کۆساڵان لە ئێڤێرێستیش بەرزترە