کلینێکس
ڕواڵەت
یەکەمین لۆگۆی کلینێکس لە ساڵی ١٩٢٤ز | |
خاوەن | کیمبەرلی-کلارک |
---|---|
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناسێندراو | ١٢ی تەممووزی ١٩٢٤ |
بازاڕەکان | ھەموو جیھان |
وێبگە | www |
کلینێکس براندێکە تایبەت بە دروستکردنی دەسڕی کاغەزی وەک دەسری ڕوخسار، دەسڕی گەرماو، دەسری خاولی، ژێرپەڕۆ (دایپەر) و تامپۆن.
بەرھەمەکانی کلینێکس لە ٣٠ وڵاتدا بەرھەم دەھێندرێت و زیاتر لە ١٧٠ وڵاتیشدا دەفرۆشرێن.
کلینێکس بە کۆترین و ناودارترین کۆمپانیای دەسڕ دادەنرێت لە مێژوودا، کە لە ساڵی ١٩٢٤ز یەوە دەستی کردوە بە درووست کردنی دەسڕی کاغەزی و ناودارییەکی زۆری پەیداکردووە لە جیھاندا. ھەر لەبەر ئەمەشە لە زۆرێک لە وڵاتان بە نموونە وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دەسری ڕوخسار دەڵێن کلینێکس.
دەسڕی کاغەزی پێی ناوترێت کلینێکس، ناوی کلینێکس ناوی بڕاندەکەیە یاخود ناوی ئەو کۆمپانیایە کە ئەم دەسڕە کاغەزییە بەرھەم دەھێنێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Kleenex»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کلینێکس تێدایە. |