کریستۆفەر کۆڵومبس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کریستۆفەر کۆڵۆمبسەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەی کۆڵۆمبس بە فڵچەی سپاستیانۆ دیل

کریستۆفەر کۆڵۆمبس (بە لاتینی: Christophorus Columbus؛ بە ئیتاڵی: Cristoforo Colombo؛ بە ئیسپانی: Cristóbal Colón؛ بە فەڕەنسی: Christophe Colomb)، (٣١ی تشرینی یەکەمی ١٤٥١ - ٢٠ی ئایاری ١٥٠٦). گەڕیدە و دۆزەرەوە و داگیرکەرێکی ئیتاڵی بەناوبانگ بوو، کە دۆزینەوەی جیھانە نوێیەکەی (ئەمریکا) دەدرێتە پاڵ. لە شاری جێنوای ئیتاڵی لە دایکبووە و لە زانکۆی پاڤیا وانەکانی (بیرکاری و زانستی سروشتی و گەردونناسی) خوێندووە. زەریای ئەتڵەسی بڕی و گەیشتە دوورگەکانی کاریبی لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٤٩٢دا، بەڵام دۆزینەوەی کیشوەری ئەمریکای باکوور لە گەشتی دووەمیدا بوو لە ساڵی ١٤٩٨ زایینیدا. ھەرچەندە ھەندێک شوێنەوار بەڵگەی بوونی پەیوەندی لە نێوان ھەردوو کیشوەری ئەورووپا و ئەمریکا دەردەخەن بەر لە دۆزینەوەی ئەو خاکە لەلایەن کۆڵۆمبسەوە.