کاربۆن-١٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاربۆن١٤، ١٤C, یان رادیۆکاربۆن، ئاماژە بە ئیزۆتۆپی رادیۆئەکتیڤی کاربۆن دەکات. ئیزۆتۆپی رادیۆئەکتیڤی کاربۆن پێکهاتوە لە ناوکێک کە ۶ پرۆتۆن و ۸ نۆترۆنی هەیە. بێ گومان کاربۆن ١٤ تێکنیکیکی تەواوە بۆ دیاری کردنی داتا. پاش مردنی ئۆرگانیزمێک ١٤C یارمەتیمان دەدات کە کاتی مەرگ و ژیانی ئۆرگانیزمێک بزانین. ئیسقانی مرۆڤ و گیانلەبەران، تۆمی گیاکان، دار، تەنراو، چێوی شێوەکاری و ھتد، لە رێگای کاربۆن ١٤ەوە ئەزموون دەکرێن و داتاکانمان بۆ دەردەکەوێت. کاربۆن ١٤ دەتوانێت تا مێژووی ٤٠ھەزار ساڵمان بۆ دەربخات. واتە تا کۆتایی سەردەمی پالێئۆلیتیکی ناوەندی و دەسپێکی پالێئۆلیتیکی سەروو "Upper Paleolithic".

کاربۆن- ١٤
ناو - کاربۆن ١٤، رادیۆکاربۆن
نیشانە - ١٤C
نۆترۆن - ٨
پرۆتۆن - ٦
داتای فیزیکی
فرەیی سروشتی - یەک بەش لە تریلیۆنێک
دیاری کردنی نیوەی تەمەن - ٤٠+٥.٧٣٠ ساڵ
کێشی ئیزۆتۆپ - ١٤,٠٠٣٢٤١u
spin-سپین- +O
حاڵەتی ھەڵوەشانەوە - Beta
وزەی لە ناو چوون - MeV ٠.١٥٦٤٧٦

مێژوو[دەستکاری]

فیزیکدانێکی ئەمریکی بە ناوی ویڵیارد لیبی[١] لە ساڵی ١٩٤٦ ئەم تێکنیکەی دۆزیەوە. ناوبراو بەم بۆنەوەی خەڵاتی نۆبێلی پێ بەخشرا. بەڵام پێش ئاهەنگی دۆزینەوەی رادیۆ کاربۆن دەگەڕێتەوە پٶ ۲۷ی فێڤریەی ۱۹۴۰، ئەو کاتەی مارتین کامێن و سام رۆبێن لە لابراتواری رادیاسیۆنی زانکۆی کالیفۆرنیا لە بێرکلی خەریکی ئەزموون کردن بوون. لەگەڵ ئەمەش مێژووی پێشنیاری کاربۆن دەگەڕێننەوە بۆ ساڵی 1934 لە لایەن فرانز کووری.ئەم تێکنیکە تا بە ئەمڕۆ باشترین تێکنیکە بۆ دیاری کردنی داتا تا ٤٠ھەزار ساڵ پ.ئەمڕۆ