کاخڵی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گووڵی کاخڵی
Carthamus tinctorius

کاخڵی یان قاقڵی یان کاکڵێ گیایەکی وڵاتی عەرەبستانە و ئێستا لە تەواوی جیھاندا دەڕوێنن. گیایەکی ١ ساڵە یان ٢ ساڵەیە لە تیرەی "تێکەڵاوییەکان" (compositae) کە بالای دەگاتە ٦٠ سانتیمیتر. گەڵاکانی پان، ددانەدار و قنجکیان نیە. ئەگەر لە ژێرەوە سەیری گەڵاکانی بەکەین ھەموو رەگەنای بە جوانی دیارن. گوڵەکانی بە شێوەی تاک، لوولەیی و بە رەنگی زەردی مەیلەو و سوور لە پۆپکەی لاسکەکانەوە دەڕوێن. بەرەکەی سپی یە و شێوەی فندقیە کە لە کۆتاییەکەیدا دەستەیەک ژێی نازک ھەن.

سەرچاوە[دەستکاری]