ژیانێکی بچووک
ژیانێکی بچووک(بە ئینگلیزی A Little Life)ڕۆمانێکی ساڵی ٢٠١٥ی نووسەری ئەمریکی هانیا یاناگیهارایە[١]. ڕۆمانێکی دورودرێژە و تراجیدیە باس لە مامەڵەکردن لەگەڵ سەختیەکانی ژیان دەکات ، لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ستایشی بەدەستهێناوە و بووە بە پرفرۆشترین کتێب[٢][٣].
پێکهاتەکانی
[دەستکاری]ژیانێکی بچووک بەشێوەی گێڕانەوەیەکی کرۆنۆلۆژیە کە زۆرجار فلاشباکەکان بە درێژایی فیلمەکە تێکەڵ بەژیانی ئێستای ئەکتەرەکان دەبن. دیدگا گێڕانەوەکانی ڕۆمانەکە بە درێژایی چیرۆکەکە دەگۆڕدرێن. لە سەرەتای ڕۆمانەکەدا، گرینگی بە بیرکردنەوەکانی جود، ویلم، جەیبی و مالکۆم دەدات. لەگەڵ ئەوەی چیرۆکەکە وردە وردە سەرنجی خۆی بەرەو جود دەگۆرێ، دیدگاکەی وردە وردە بە تەواوی لە دەوری جودە باس لە هەرکارەکتەرێک لەگەڵ جود و ئەزموونەکانی خودی جوددا .کتێبەکە بەسەر حەوت بەشدا دابەشکراوە:
١-شەقامی لیسپێنار
٢-پۆستەچی
٣-ڤانیتس
٤-ئەکسیۆمی یەکسانی
٥-ساڵە دڵخۆشکەرەکان
٦-هەڤاڵى ئازیز
٧-شەقامی لیسپێنار
پوختەی ڕۆمان
[دەستکاری]ڕۆمانەکە تیشک دەخاتە سەر ژیانی چوار هاوڕێ: جود سانت فرانسیس، ڕابردوویەکی پڕ لە نهێنی؛ ویلم ڕاگنارسۆن، پیاوێکی میهرەبان وقۆز کە ئاواتەخوازە ببێتە ئەکتەر؛ مالکۆم ئیرڤین، تەلارسازێک کە لە کۆمپانیایەکی بەناوبانگدا کاردەکات؛ و ژان باپتیست "ج بی" ماریون،نیگارکێشێکی خێرا و دەیەوێت ناوێکی لە جیهانی هونەردا تۆمار بکات. کتێبەکە باس لە گۆڕانی پەیوەندییەکانیان دەکات لە ژێر کاریگەریسەرکەوتن و سامان و ئالوودەبوون و شانازی.سەرنجی سەرەکی ڕۆمانەکە پارێزەری پڕ لە مەتەڵە، جود. تووشی تێکچوونی بڕبڕەی پشتیدەبێت کە ئازارێکی لاواز و زۆر لە قاچەکانیدا بەجێدەهێڵێت کە دێت و دەڕوات. هەروەها بەبێ ئەوەی هاوڕێکانی بزانن، زۆرجار زیان بەخۆی دەگەیەنێت؛ یەکێک لەو جۆرە هێرشانە بووە هۆی ئەوەی ویلم بیباتە لای دکتۆری دەرونیی. ویلم وابیر دەکاتەوە کە لە منداڵییەوە تووشیزەبر و زەنگی دەروونی لاوازکەر بووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «A Little Life»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-12-04، لە 2023-12-15 ھێنراوە
- ^ «A Little Life»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-12-04، لە 2023-12-15 ھێنراوە
- ^ «A Little Life»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-12-04، لە 2023-12-15 ھێنراوە