ڕیڤەر سۆنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕیڤەر سۆنگ کەسایەتییەکی خەیاڵییە لەلایەن ستیڤن مۆفات دروستکراوە و لەلایەن ئەلێکس کینگستۆن لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی خەیاڵی زانستی بەڕیتانی دکتۆر ھو ڕۆڵی گێڕدراوە. کەسایەتییەکە وەک هاوڕێیەکی داهاتووی بەئەزمونی کەسایتی سەرەکی دکتۆرەکە، لۆردێکی کاتی بیانی کە لە ڕێگەی تاردیسەکەی بەناو کاتدا گەشت دەکات. لەبەر ئەوەی ڕیڤەر سۆنگ خۆی گەشتیارە بەناو کاتدا، سەرکێشییەکانی لە دەرەوەی زنجیرەبوونی کات ڕوو دەدات، یەکەم چاوپێکەتنیان (لە ڕووانگەی بینەرانەوە) لەگەڵ دەیەم دکتۆردا بوو (لەلایەن دەیڤد تێنەنت ڕۆڵی گێڕدرا)، کە یەکەم بینینی دکتۆر و کۆتا بینینی ئەو بوو. کینگستۆن لە ئەڵقەی ١٥دا ڕۆڵ دەگێڕێت کە دەبێت بە هاوڕێی دکتۆر و هاوسەری لە لەدایکبوونەوەی یازدەیەم دکتۆر، کە لە لایەن مات سمیسەوە ڕۆڵی گێڕدرا. لە ڕووی لایەنی بەرهەمهێنانەوە، دوازدەیەم دکتۆر (لەلایەن پیتەر کاپالدی ڕۆڵی گێڕدرا) کۆتا لەدایکبوونەوەیە چاوی پێی بکەوێت ٢٤ ساڵی درێژی شەوانەی لەگەڵدا بەسەر برد، ئەمەش پێش چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ دەیەم دکتۆردا. لە ڕووانگەی ڕیزبەندی کاتەوە، کۆتا جار ڕیڤەر چاوی بە دکتۆر دەکەوێت، ڕیڤەر وێنەیەکی سێ ڕەهەندییە/دەنگدانەوەییە لە ئەرشیفەکانی کتێبخانەکە؛ ئەو و یازدەیەم دکتۆر لە ئەڵقەی «ناوی دکتۆرەکە» جیادەبنەوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  • "River Song", Doctor Who Series 5, UK: BBC, archived from the original on 23 July 2010.
  • "River Song", Doctor Who, BBC, archived from the original on 2 December 2011.