ڕۆگالاند
داڕێژە:Infobox kommuneڕۆگالاند پارێزگایەکە لە ڕۆژاوای نوروێژ. لە ڕۆژاواوە هاوسنوورە لەگەڵ دەریای باکوور و لە باکوورەوە لەگەڵ پارێزگاکانی ڤەستلاند و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ تەلەمارک و لە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتەوە هاوسنوورە لەگەڵ ئاگدەر. لە ١ی ژانویەی ٢٠٢٤ ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای ڕۆگالاند ٤٩٩ هەزار و ٤١٧ کەس بووە.
ناوەندی کارگێڕی ئەم پارێزگایە شاری ستاڤانگەرە کە یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی نەرویج.
ئیتیمۆلۆژی
[دەستکاری]ڕۆگالاند ناوی نۆرزی کۆنی ناوچەکەیە، کە لە سەردەمی نوێدا زیندوو بووەوە. لە سەردەمی دەسەڵاتی دانیمارک لەسەر نوروێژ ناوی ئەو پارێزگایە ستاڤانگەر سامت (Stavanger amt) بووە کە بەناوی شارە گەورەکەی Stavanger ەوە بووە و ئەم ناوە هەتا ساڵی ١٩١٩ بەکار هاتووە.
جوگرافیا
[دەستکاری]ڕۆگالاند بە شێوەیەکی سەرەکی ناوچەیەکی کەنار دەریایە و فیۆرد و کەنار دەریا و دوورگەکانی تێدایە، دوورگەی سەرەکی کارمۆیە . بۆکنافیوورەن فراوان گەورەترین کەنداو و چەندین فیۆرد لێیەوە لقیان لێ دەبێتەوە.
ستاڤانگەر/سانێس, سێیەم گەورەترین ناوچەی شاریی نوروێژهەژمار دەکرێن، هەروەها ناوچەیەکی ناوەندییە بۆ کەرتی پیشەسازی نەوتی نوروێژ. ناوچەکە شارە گەورەکانی ستاڤانگەر و ساندنێس لەخۆدەگرێت. شارەوانییەکانی ڕاندابەرگ, و سوولا هەروەها لە نزیکەوەن.