ڕۆسا ئەبراھام داربی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆسا 'ئەبراھام داربی'
GenusRosa تێکەڵەی
Hybrid parentage'Aloha' x 'Yellow Cushion'
Cultivar groupگوڵی ئینگلیزی
Cultivar'ئەبراھام داربی'
Marketing names'AUScot', 'Candy Rain', 'Country Darby tree'
OriginDavid Austin, ئینگلتەرا، ١٩٨٥

ئەبراھام داربی، گوڵە قەیسییەکی بەناوبانگە کە لەلایەن دەیڤد ئاوستن لە ١٩٨٥ لە ئینگلتەرا ناسێنرا.[١][٢] ئەبراھام داربی بەرھەمی دەیڤد ئاستن بوو، لە ١٩٨٥ لە شانشینی یەکگرتوو، گووڵەکە بە تێکەلکردنی ھەردوو جۆر گوڵی "Aloha" و "Florbunda Yellow Cushion Rose" بەرھەم ھات کە لە ئەنجامدا گووڵێکی گەشاوەی ڕەنگ پەمەیی و بەھێز، و ھەبوونی پەڕەی گووڵی زۆر و گەشاوەو گەورەن کە ڕێژەی (٥ ئینج تیرە) بە زیاتر لە ٧٠ بۆ ٩٠ پەڕەی گووڵ گوڵە ئەبراھام داربی وەک گوڵە دارێکی بچووک سەیر دەکرێ، بەڵام دەتوانێ بەشێوەیەکی باش گەشە بکات بە ڕێژەی ١٠ پێ یان زیاتر، بەم شێوەیە بۆشایەکی زیاتریان پێویستە لەوکاتەی لە گەشەکردن و گەورە بوون دان

ناساندن[دەستکاری]

ئەبراھام داربی گوڵێکی جۆر ڕەنگ پەمەیییە کە تەمەن و جۆری جیاوازی ھەیە، لە ناوەوە ڕەنگێکی پەمەیی و لە دەرەوە ڕەنگێکی کراوەی زەردی لە شوێنە گەرمەکان، ھەرچۆنێک بێت ڕەنگەکەی کەمتر دەبێت تا تەمەنی گوڵەکە بەرەو سەرەوە بچێت[٣] ھەروەھا توانایەکی باشی ھەیە لە بەرگریکردن دژی سەرما ھەرچۆنێک بێت، لەوانەیە مشەخۆرەکانی گوڵ زیانی پێ بگەیەنن و تووشی نەخۆشی بکەن.[١]

گەورەکردن[دەستکاری]

ئەبراھ داربی گوڵێکە کە لە گەشەکردندا زۆر باشە، ئەگەر کاتی پێ بدرێت و خزمەت بکرێت دەبینیت تەواوی ساڵەکە لە تەواوی وەرزەکان بەبەردەوامی گەشە دەکات وەکوو زۆربەی گوڵەکانی تر کە بە زوویی بەردەوامی گەشە دەکەن ئەبراھام داربی بەباشترین شێوە گەشە دەکات گەرتۆ بەرگە ھەوایەکی خۆری باشی بۆ دابین بکەی بۆ گەشەکردن، ھەرچۆنێک بێت گوڵەکە دژە سەرمایییە و بەرگەگرێکی باشە بۆ سەرما، بەڵام بەرگەی مشەخۆر و ئاژەڵەکانی باخچە ناگرێت، ئەمە بەم مانایایە دەتوانێت خۆی بگرێت لە چەن بەشێکی بەرگە ھەوا بەڵام باشترین گەشەکردن بۆی دابینکردنی پلەی گەرمی گونجاوە.

ھەرچۆنێک بێت، گوڵەکە پێویستی بە شوێنێکە کە سووڕی ھەوا باش بێت تێیدا، چونکە زۆربەی گوڵەکان پێویستیان بە سووڕی ھەوایی باش ھەیە و گرنگە بۆ گەشەی گووڵەکان، یارمەتیان دەدات لە کاتی باران و ئاو بەرکەوتن بۆ ئەوەی وشک ببنەوە، چونکە گەر گووڵەکان ھەمیشە تەڕبن و وشک نەبنەوە ئەوە تووشی نەخۆشی دەبن، شوێنێکی باشیان پێ بدە بۆ گەشە ئەوانیش تەواوی ساڵەکە دیمەنێکی جوانت پێ دەبەخشن، بۆ باشتر ژیانی گووڵەکان وا باشترە سەرچاوە خۆراکییەکانیان بۆ بکڕیت وەک ڤیتامینەکان و گەشە پێدەرەکانی گوڵ کە زۆربەی کات نرخێکی گونجاویان ھەیە،[٢]

چاندن[دەستکاری]

شێوازی چاندنی گوڵ

چاندنی گوڵی ئەبراھام داربی ئاسانە و دەتوانی شوێن «چاندنی گوڵ بە شێوەی ستاندارد» بکەویت ئەگەر گووڵەکەت وەرگرت و ڕەگەکەی کراوە و دیار و ئاشکرا بوو ئەوا، چاڵێکی فراوان ھەڵکەنە بە شێوەیەک کە بتوانێت تەواوی ڕەگەکان بە شێوەیەکی ئاسوودە بڵاوە پێ بکات بەبێ ئەوەی زۆریان لێ بکەیت لە شوێنێکی چڕ بژین بەشێوەیەکی فراوان و گونجاو چاڵەکە قووڵ بکە کە ڕەگی گوڵەکە ئاسوودەبێت لە بڵاوە پێکردنی ڕەگەکانی، یان ھەروەھا پێویستە تەپۆڵکەیەک لە ناوەڕاست بکەیتەوە بەم شێوەیە دەتوانی کە چاندت ڕەگەکانی بە ئاسوودەیی بڵاوە پێ بکات. وا باشترە لە کاتی چاندنی خۆڵەکەی لەگەڵ ژەمە پێداویستییەکانی گووڵەکە تێکەل بکەیت ئەمە ڕێگەیەکی نایابە بۆ ئەوەی ئاسوودەی بە گوڵەکەت ببەخشیت لە شوێنە نوێیەکەی و خۆی بگونجێنێت،

گرنگی پێدان[دەستکاری]

بە شێوەیەکی گشتی ھەموو گووڵەکان پێویستیان بە بڕە ئاوێکی باش ھەیە بۆ ئەوەی گەشەکردن و بەرھەمێکی باش ببەخشن، بەڵام بڕێکی زۆر و ناپێویستی ئاو وادەکات گەشەی گووڵەکە ناڕێک بێت یان لاوازی بکات، وا باشترە ھەموو ھەفتەیەک ئاوی گوڵەکە بدەیت، ھەرچۆنێک بێت ئەگەر سروشت خۆی گووڵەکانت بۆ ئاو دەدات ھەرگیز ئاوی زیاتر لە پێویست بە گووڵەکانت مەدە دەتوانیت ڕێژەی تەڕییەتی خاکەکە بزانیت بە دەست خستنە ناو خۆڵی گووڵەکە ئەگەر تەڕییەتی ھەبوو ئەوە مانای ئەوەیە ھێشتا خاکەکە شێدارە! لەوانەیە پرسیار بکەیت چۆن خۆراک بدەم بە گووڵەکانم؟ چەنەھا بەرھەمی خۆراکی ھەیە لە مارکێتەکان بۆ گووڵەکان لەوانەیە بە پرسیارکردن لەوەی کام بەرھەمە ھەیە زۆر وەلامی جیاوازت دەست بکەوێت و نەزانیت کامەی باشە بۆ گووڵەکەت، لەوانەیە پێویست بکات پرسیار لە سەنتەرێکی گووڵ بکەیت،[٢]

شێوە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "'Abraham Darby ®' rose Description". HelpMeFind. Retrieved 2014-09-02.
  2. ^ ئ ا ب "Abraham Darby Roses". www.1001-landscaping-ideas.com. Retrieved 2021-06-07. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Bauer, Ute; Grothe, Bärbel (2010). Quickfinder Rosen [Quickfinder Roses] (بە ئەڵمانی). Gräfe und Unzer. p. 114. ISBN 978-3-8338-1726-7.