ڕووسین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جل وب‏‏‏ە‏‏‏رگى نه‌ت‏‏‏ە‏‏‏وه‌يي رووسين

رووسین بە‌ رووسی (Русины) بە‌ ئینگلیزی (Rusyn) یاخود ھە‌نێکجار بە‌ (روسناک) ناو دە‌برێن. کە‌مینە‌یە‌کی بچووکی بە‌ رە‌چە‌لە‌ک روثین (Ruthen)ن و سلاڤن کە نە‌خزاونە‌تە‌ نێو ناوی تازە‌ داھێنراوی (ئوکران).‌ زمانیان سلاڤی یە‌و شێوە‌زارێکی ئۆکرانیە‌ و دانیشتووی بناری زنجیرە‌ چیای کارپاتن کە‌ لە‌ خاکی (چییک)ە‌وە‌ تا ئوکراینا درێژ بۆتە‌وە‌. لە‌ رۆژگاری ستالین ناوە‌کە‌یان قە‌دە‌غە‌کرابوو . زۆربە‌یان لە‌ ھە‌ندە‌ران دە‌ژین. لە‌و ملیۆن و دووسە‌د ھە‌زار کە‌سە‌ی بە‌ رە‌سە‌نە‌ روسیناکن. تە‌نھا نیو ملیۆنیان خۆیان وە‌ک نە‌تە‌وە‌یە‌کی جیاواز ناساندووە‌. ئۆکرانە‌کان ئە‌م کە‌مینە‌یە‌ بە‌ لقێکی سە‌ر بە‌ نە‌تە‌وە‌ی ئۆکرانی دە‌زانن. بە‌ رە‌سمیش دانیان پێ نە‌نراوە‌ وە‌ک کە‌مینە‌. تە‌نھا لە‌ (ئە‌نجومە‌نی میللی زاکارپاتیا) نە‌بێت. لە‌ دوای جە‌نگی جیھانی یە‌کە‌م لە‌ ساڵی ١٩١٨ کۆماری لیمکی-روسین راگە‌یە‌نرا کە‌ بە‌ (Ruska Narodna Respublika Lemkiv) ناسرا و پایتە‌ختە‌کە‌ی گوندی فلۆرینکا بوو. ھە‌روە‌ھا کۆماری بچووکی کۆمانجکا. بە‌شە گرینگە‌کانی گە‌لی روسین بریتین لە‌:

    • دۆلین: پێکھاتون‌ لە‌
  • لیماکس لە‌ بێرگ و ئونگ
  • لیشاکس لە‌ مە‌رمە‌رۆس و ئوگاکسا
  • ڤێرخۆڤین لە‌ دە‌ڤە‌ری ڤە‌لیکی بریزنی و دە‌ڤە‌ری ڤۆلڤڤیت
    • پریشۆڤ ، پێکھاتوون لە‌:
  • سۆتاکس زە‌کپلیم رووسین
  • چۆپاکس کە‌ سپیش رووسین
  • کراینیکاس
  • لیمکۆس
  • بۆیکۆس
  • بۆکۆڤین

لینک[دەستکاری]