چینی پێکەوەبەستی پارێزراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چینی پێکەوەبەستی پارێزراو (بە ئینگلیزی: Secure Sockets Layer) پڕۆتۆکۆڵێکە بەرھەمھێنراوە لەلایەن Netscape بۆ مەبەستی گواستنەوەی زانیارییەکانی ئینتەرنێت.

SSL سیستەمێکی نھێنیکردنی گشتگیری ھەیە و دوو کلیل بۆ مەبەستی بە نھێنیکردنی زانیارییەکان؛ کلیلێکییان گشتییە و بۆ ھەموو کەس زانراوە، کلیلێکی دیکەش تایبەت و نھێنییە، تەنھا ئەو کەسە دەیبینێت کە زانیارییەکە وەردەگرێت.

زۆر لە ماڵپەڕەکان ئەم پڕۆتۆکۆلە بەکاردەبەن، بە تایبەت ئەو ماڵپەڕانەی کە تایبەتن بە کڕین و فرۆشتن و مامەڵەکردن لەگەڵ دراودا.

ئەم پڕۆتۆکۆڵە بەوەدا دەناسرێتەوە کە بە https دەست پێ دەکات نەک http.