پەیام

پەیام (لە ئینگلیزیدا: Message) لە گشتیترین واتایدا بەرکاری ڕاگەیاندنە. پەیام دەمارێکە زانیاری دابین دەکات و ھەروەھا دەتوانێت خودی زانیارییەکەش بێت. کەوایە واتاکەی گرێدراوی ئەو بەستێنەیە کە لەوێ بەکارھێنراوە؛ زاراوەکە دەکرێت بۆ ھەردووی زانیاری و شێوەکەی بەکاربھێنرێت.
لە زانستی گەیاندندا[دەستکاری]
لە زانستی گەیاندندا، پەیام ئەو زانیارییەیە کە لە سەرچاوەیەکەوە دەنێردرێت بۆ وەرگرێک.
لە زانستی کۆمپیوتەردا[دەستکاری]
وشەی پەیام لە زانستی کۆمپیوتەردا، دوو واتای سەرەکیی ھەیە: ئەو پەیامانەی کە لە نێوان نەرمەکاڵاکاندا ئاڵوگۆڕ دەبن و دەکرێت مرۆڤ بتوانێت یان نەتوانێت بیانخوێنێتەوە؛ وە ئەو پەیامانەی کە کەسێک لە ڕێگای کۆمپیوتەرەوە بۆ کەسێکی دیکە دەنێرێت؛ وەکوو ئیمەیڵ.
وتارە پێوەندیدارەکان[دەستکاری]
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]
پەیام لە سەردەمە جۆراوجۆرەکاندا (ئینگلیزی)