پۆرۆرۆ پەنگوینی بچووک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆرۆرۆ پەنگوینی بچووک (بە کۆری: 뽀롱뽀롱 뽀로로) زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەریی کۆریای باشوورە. زنجیرەکە بۆ یەکەمجار لە کەناڵی ئی بی ئێس ١ لە کۆریای باشوور لە ساڵی ٢٠٠٣ نمایشکرا و تا ساڵی ٢٠٢١ لە کەناڵەکەدا بەردەوام بوو، زنجیرەکە ٧ وەرزی ھەبوو. زنجیرەکە لە دەوری سەرگەرمیەکانی پەنگوینێکی بچووک بە ناوی پۆرۆرۆ دەسوڕێتەوە، و ھاوڕێکانی کە لە گوندێکی بەفراوی دارستانی پۆرۆنگ پۆرۆنگ دەژین، کە زۆرجار تووشی ئاستەنگی دەبن و لە ھەر ئەڵقەیەکدا وانەی پراکتیکی و ڕەوشتی فێر دەبن.


لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆمپانیای ئایکۆنیکس ئینتەرتەیمێنت دروستی کردووە، کە بنکەکەی لە شاری سیئۆلی کۆریای باشوورە.  چۆی سانگ ھیون کە لە کۆمپانیای ئایکۆنیکس ئینتەرتەینمەنت کاردەکات، پڕۆژەیەکی دروستکردنی کارەکتەری پێدرا کە نوێنەرایەتی ئاژەڵێک بکات کە لە زستاندا دەژی. چۆی سەردانی باخچەیەکی ئاژەڵانی کرد بۆ ئەوەی ئەو ئاژەڵانە ببینێت و تێبگات کە منداڵان چۆن چێژیان لە سەیرکردنیان وەرگرتووە. چەندین دیزاینەری پیشەگەر پەیوەست بوون بەو پڕۆژەیە بۆ ئەوەی کارەکتەرێکیان بۆ دابنێن، بەڵام دیزاینەکەی چۆی وەک براوە ھەڵبژێردرا، کە دواتر بوو بە پۆرۆرۆ.  پۆرۆرۆی ئەسڵی پەنگوینێکی شین و سپی و بچووک بوو کە کڵاوی فڕۆکەوانی و چاویلکەی لەبەردا بوو، کە لەنێو منداڵاندا بەناوبانگ بوو.  کاتێک ناسێندرا، منداڵانی تەمەن ٤-٧ ساڵانی کردە ئامانج. پۆرۆرۆ ھیچ باکگراوندێکی تایبەتی نییە و ھیچ کۆدێکی کولتووری نییە، بەجۆرێک کە زنجیرەکە بتوانێت بۆ منداڵان لە سەرانسەری جیھاندا بەناوبانگ بێت.  ئیلھامبەخشەکانی دیزاینی پۆرۆرۆ بریتین لە ماسکۆتی ئایکۆنی میکی ماوس و ھێلۆ کیتی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]